سەردێڕ:

ناوی ئینستاگرام و وەتسئەپ دەگۆڕدرێن

فۆتۆ: 
2019-08-03

9963 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبوک کە خاوەندارێتی ئینستاگرام و وەتسئەپ دەکات بەنیازە ناوەکانیان بگۆڕێت.


کۆمپانیای فەیسبوک کە خاوەندارێتی ئینستاگرام و وەتسئەپ دەکات بەنیازە ناوەکانیان بگۆڕێت.

لە هەواڵێكی ماڵپەڕی techradar ئاماژەبەوەکراوە، لەگەڵ زیادبوونی چاودێریکردن و ووردبوونەوە لە کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە کارمەندانی کۆمپانیای فەیسبوک وتراوە، کۆمپانیاکە ناوێکی نوێ بۆ ئینستاگرام و وەتسئەپ دادەنێت.

وتەبێژی کۆمپانیای فەیسبوک ئەم گۆڕانکارییەی پشتڕاستکردەوە و وتی "ئێمە دەمانەوێت دەربارەی ئەو خزمەتگوزاری و بەرهەمانەی کە بەشێکن لە  کۆمپانیای فەیسبوک ڕوونتر کاربکەین، فەیسبوک دەیەوێت کەموکوڕییەکانی دەربارەی بڵاوبونەوەی زانیارییەکان و تایبەتمەندی بەکاربەران و پاراستنیان جێگەی متمانەی بەکاربەرانی بێت، بۆ ئەمەش پێویستە گۆڕانکاری ئەرێنی بکەین و متمانەی بەکاربەران لەدەست نەدەین.

وتەبێژەکەی فەیسبوک ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە گۆڕانکاری لە ناوەکانیاندا بەپێی حەز و خواستی خەڵک نەبن.

بونیادنەرانی ئینستاگرام لە پایزی ڕابردوودا و لەپاش " برایان ئاکتۆن " و یان کوم" ی بونیادنەرانی وەتسئەپ لە فەیسبوک دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆمپانیاکەیان بەجێهێشت و ئێستا چارەنووسی ئەم دوو خزمەتگوزارییە بەتەنها لەژێر دەستی فەیسبووکدان.

بەگوێری ئەو زانیارییانەی کە بەشێک لەکارمەندانی کۆمپانیاکە ئاشکرایان کردووە، ئەگەری هەیە ناوەکان بەمشێوەیە بگۆڕدرێن، Instagram from facebook, whatsapp from facebook.