کۆمپانیای گوگڵ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا نوێترین مۆبایلی خستووەتەڕوو بە ناوی "پیکسل ٤" کە بەبێ دەستلێدان "لەمس" کاردەکات.
کۆمپانیای گوگڵ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا نوێترین مۆبایلی خستووەتەڕوو بە ناوی "پیکسل ٤" کە بەبێ دەستلێدان "لەمس" کاردەکات.
کۆمپانیاکە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مانگی حوزەیران لە کۆنگرەیەکدا نوێترین مۆبایلی ئاشکراکردووە، گوگڵ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا چۆنێتیی بەکارهێنانی مۆبایلە نوێکەی خستووەتەڕوو، کە بە هیچ جۆرێک لەمس بەکارناهێنرێت، تەنها لە ڕێگەی ئاماژەی دەستەوە کارەکان جێبەجێ دەکات.
بەگوێرەی ڤیدیۆکە دەردەکەوێت کە چۆن لە ڕێگەی سەیرکردنەوە مۆبایلە نوێکە (Pixel 4) قوفڵ دەکرێت، ئەویش لە ڕێگەی شێوازی بەکارهێنانی (Face ID)ی مۆبایلی ئەپڵەوە دەبێت، گوگڵ رایگەیاندووە ئەو تایبەتمەندییە پارێزراوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەکارهێنەر دەتوانێت گۆرانی بگۆڕێت بەبێ دەستلێدان "لەمس"، لەگەڵ ئەوەشدا کامێرای پێشەوەی "سێڵفی" پێشکەوتووە.
ئ.ل