سەردێڕ:

ئەپڵ لە ئەمساڵدا دوو ئایپادی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

فۆتۆ: 
2019-07-31

2732 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە ئەمساڵدا دوو ئایپادی نوێ دەخاتە بازارەوە بە پێی زانیارییەکان قەبارەیان ٩.٧ ئینج دەبن.


کۆمپانیای ئەپڵ لە ئەمساڵدا دوو ئایپادی نوێ دەخاتە بازارەوە بە پێی زانیارییەکان قەبارەیان ٩.٧ ئینج دەبن.

بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەری AppleInsider، کۆمپانیای ئەپڵ دوو ئایپادی نوێی بە ژمارەی مۆدێلەکانی A٢٢٠٠ و A٢٢٣٢ یـەوە لە داتابەیسی لیژنەی دارایی ئۆراسی (Eurasian Economic Commission) ـیدا تۆمار کردووە، لە تۆماری داتابەیسەکەدا ناو و قەبارەی ئایپادە نوێیەکان ئاشکرا نەکراون، بەڵام ڕەنگە نوێکراوەی ئایپادی قەبارە ٩.٧ ئینج ببن. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا و لە بۆنەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای ئەپڵ لە پاڵ نمایشکردنی بەرھەمی نوێ ساڵانەی خۆی لە ئامێرەکانی، دوو ئایپادە نوێیەکەش نمایش بکات.

ھەرچەندە لەسەرەتای ئەمساڵەوە باس لەوە دەکرا ئایپادە نوێکانی ئەپڵ بە قەبارەی ١٠.٢ و ١٠.٥ ئینج بەردەست دەبێت بەڵام تا ئێستا ئەپڵ ھیچ ئایپادێکی لەو جۆرەی نەخستووەتە بازاڕەوە.

ھاوکات ساڵانە لە مانگی ئەیلولدا کۆمپانیای ئەپڵ بەرھەمە نوێیەکانی دەخاتە بازاڕەوە پێی زانیارییەکان ئەمساڵ ئەپڵ سێ ئایفۆنی نوێش دەخاتە بازارەوە.