کۆمپانیای ئینستاگرام تاقیکردنەوە بازرگانییەکەی گەورەکرد و ژمارەی لایکەکانی سەر وێنەی بەشێك لە بەکارهێنەرانی لە شەش وڵات دەشارێتەوە و لە داهاتووشدا هەموو جیهان دەگرێتەوە.
کۆمپانیای ئینستاگرام تاقیکردنەوە بازرگانییەکەی گەورەکرد و ژمارەی لایکەکانی سەر وێنەی بەشێك لە بەکارهێنەرانی لە شەش وڵات دەشارێتەوە و لە داهاتووشدا هەموو جیهان دەگرێتەوە.
لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردوە، کۆمپانیای ئینستاگرام کە سەر بە فەیسبوکە، تاقیکردنەوەی شاردنەوەی ژمارەی لایکەکانی سەر وێنەکانی کردووە، لە سەرەتادا لە کەنەدا تاقیکردووەتەوە و لەم دواییانەدا رایگەیاندووە کە ژمارەی لایکەکانی شەش وڵاتی دیکە کەمدەکاتەوە.
کۆمپانیای ئینستاگرام جەختی لەوەکردووە، تاقیکردنەوەکە وڵاتەکانی ئوستراڵیا و بەرازیل و ئێرلەندا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و نیوزلەندا دەگرێتەوە، بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لەم وڵاتانە ناتوانن ژمارەی لایکەکانی سەر وێنەکان ببینن.
بەکارهێنەرانی ئینستاگرام دەتوانن ژمارەی لایکەکانی هەموو وێنەکان ببن، کە ئەوە ژمارەیەکە کە لە ژێر وێنەکان نیشان دەدرێت و دەنوسرێت.
بەڵام لە ئێستادا تەنها دەنوسرێت "چەند کەسێك لایکی ئەم بڵاوکراوەیەیان کردووە"، بەڵام ژمارەی لایکەکان نازانرێت تەنها لە حاڵەتێکدا کە داوای لیستی ئەو کەسانە بکرێت کە بەدڵیان بووە، لەم کاتەدا دەبێت ئەو کەسانە بژمێردرێت.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، ئەو ژمارەی لایکەکان دەشارێتەوە، چونکە دەیەوێت بەکارهێنەران زیاتر تەرکیز بکەنە سەر ناوەڕۆکی وێنەکان نەک ژمارەی لایکەکان.
بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە، ئادەم موسیری چەند مانگێك بەر لە ئێستا لە لێدوانێکدا وتی: نامانەوێت ئینستاگرام ببێت بە شوێنێك بۆ رکابەری، دەمانەوێت خەڵك کەمتر گرنگیی بە ژمارەی لایکەکان بدەن، بەڵکو زیاتر گرنگیی بەوە بدەن بەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئەو کەسانە دروست بکەن کە خۆشیان دەوێن.

ژ.ن