بەشێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئەپڵ هەمیشە گلەیی ئەوەیان کردووە کە وزەی پاتریی مۆبایلەکانیان زوو دادەبەزیت، کۆمپانیاکەش چارەسەری ئەو گرفتەی دۆزیوەتەوە.
بەشێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئەپڵ هەمیشە گلەیی ئەوەیان کردووە کە وزەی پاتریی مۆبایلەکانیان زوو دادەبەزیت، کۆمپانیاکەش چارەسەری ئەو گرفتەی دۆزیوەتەوە.
ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لە بابەتێکی تەکنەلۆژیدا نوسیوویەتی، کۆمپانیای ئەپڵ هەڵبژاردەیەکی نوێی ئاشکراکردووە بۆ درێژبوونەوەی تەمەنی پاتریی مۆبایلەکانی، بە جۆریک کە پارتییەکەی بە بەردەوامی وزەی تێدا بێت، ئەویش گۆڕانکاریکردنە لە سیستمی مۆبایلەکاندا و گۆڕینی بە سیستمی (iOS 13)، کە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی تێدایە و وزەی پاترییەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.
سیستمەکە نوێکاریی Optimized Battery Chargingی ھەیە، کە زوو تەواوبوونی وزەی پاتری کەمدەکاتەوە، لەگەڵ کەمبوونەوەی ماوەی تەواوبوونی زوو بارگاویکردنەوەی پاترییەکە، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری لە تەمەنی پاترییەکە دەکات.
بەپێی ماڵپەڕە بەریتانییەکە، بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی ئایفۆن لەکاتی نوستندا لەکاتێکدا گەیشتووەتە ١٠٠%، زیان بە تەمەنی پاترییەکە دەگەیەنێت، بەڵام بەپێی سیستمە نوێیەکە تا ٨٠% بارگاویدەبێتەوە، ٢٠%ـەکەی دەمێنتەوە بۆ کاتژمێرێک پێش هەستان لە خەو.
ئ.ل