سەردێڕ:

کەمکردنەوەی کێش لەسەر شێوازی ژاپۆنی

فۆتۆ: 
2018-06-13

29507 جار خوێندراوەتەوە

لە وڵاتی ژاپۆن یەکێک لەو ڕێگایانەی بۆ کەمکردنەوەی کێش دەگیرێتەبەر، بریتییە لە زۆر خواردنەوەی ئاو و پەیڕەوکردنی هەندێک ڕێکاری ئاسان.


لە وڵاتی ژاپۆن یەکێک لەو ڕێگایانەی بۆ کەمکردنەوەی کێش دەگیرێتەبەر، بریتییە لە زۆر خواردنەوەی ئاو و پەیڕەوکردنی هەندێک ڕێکاری ئاسان.

لەوانەیە بڵێیت، خواردنەوەی ئاو کارێکی ئاسانە، بەڵام بۆئەوەی سودی تەندروستی لێوەربگریت و هاوکاربێت بۆ دابەزینی کێشت، پێویستە چەند ڕێنماییەک بگریتەبەر.

بەیانیان دوای هەستان لە خەو پێش هەرشتێک، تەنانەت پێش شۆردنی ددانەکات، دەبێت چوار پەرداخ ئاوی شلەتێن بخۆیتەوە، دواتر ٤٥ خولەک چاوەڕێدەکەیت ئەوکات نانی بەیانی دەخۆیت، دوو کاتژمێر دوای نانی بەیانیش هیچ ناخۆیت، شەوان پێش خەوتن، ئاو و خوێ لە دەمت وەردەدەیت.

بەگوێرەی پێگەی (فیت ڤۆرڤن) گرنگترین ئەو ئەنجام و سودانەی لەم شێوازە وەریدەگریت، بریتییە لە دەردانی مادەی ژەهراوی جەستە، هاوکاری دروستکردنی خانەکان، چالاکی گەدە، لەگەڵ کەمبوونەوەی کێش.

هەروەها پێگەی (ئەبوتیکن ئومشاو) دەڵێت، توێژینەوەکان گرنگی خواردنەوەی ئاویان بۆ جەستەی مرۆڤ سەلماندووە، کە هاوکاردەبێت لە کەمکردنەوەی ئازاری پشت و لێدانی خێرایی دڵ، هەروەها ئاو گەدە پڕدەکات و کەمتر هەست بە برسێتی دەکەیت.

ک.ع