کاتێک مۆبایل بە هەر هۆکارێک تەڕ دەبێت و دەکەوێتە ئاوەوە، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا ئەم حاڵەتە زۆر ڕوودەدات، زیان بە مۆبایلەکە دەگەیەنێت، هەربۆیە نابێت بۆ وشکبوونەوەی کۆمەڵێک کار بکەیت.
کاتێک مۆبایل بە هەر هۆکارێک تەڕ دەبێت و دەکەوێتە ئاوەوە، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا ئەم حاڵەتە زۆر ڕوودەدات، زیان بە مۆبایلەکە دەگەیەنێت، هەربۆیە نابێت بۆ وشکبوونەوەی کۆمەڵێک کار بکەیت.
هەندێک کەس لەکاتی تەڕبوونی مۆبایلەکانیان ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنن بۆ وشککردنەوەی، کە بەشێکی زیان بە مۆبایلەکە دەگەیەنێت، ماڵپەڕی "gadgetsnow"ی هیندی ئاماژەی بەو ڕێگە هەڵانە کردووە لەکاتی وشککردنەوەی مۆبایلدا جێبەجێ دەکرێت:
- دووربکەوەرەوە لە وشککردنەوەی مۆبایل بە ئامێری قژ وشککردنەوە "موجەفیفە"، گەرمییەکەی زیان بە بەشەکانی ناوەوەی مۆبایلەکە دەگەیەنێت و پلەی گەرمییەکەی بەرزدەکاتەوە.
- دووربکەوەرەوە لە دەرهێنانی پاتریی مۆبایلەکە.
- دووربکەوەرەوە لە جوڵاندن و ڕاوەشاندنی، چونکە ئەگەری هەیە بەشێک لە ئاوەکە بچێتە ناوەوەی مۆبایلەکە.
- مۆبایلەکە دامەگیرسێنە و لەبری ئەوە بیکوژێنەوە.
- هیچ کاتێک ئامێری ساردکەرەوە، وەکو پانکە و ئامێری تر، بەکارمەهێنە بۆ وشککردنەوەی، چونکە شێ لە ناوەوەی مۆبایلەکە دروستدەکات.
- پەنجە بە هیچ دوگمەیەکدا مەنێ تا ئاو نەچێتە ناوەوەی ئامێرەکە.
- بیستۆک "هێدفۆن" بە مۆبایلەکەوە نەبێت، چونکە ئەگەری هەیە تەزووی کارەبا دروستبکات.
- هەوڵمەدە سیم کارتەکە دەربهێنیت، چونکە ئەگەری هەیە لەو کاتەدا ئاو بچێتە ناو مۆبایلەکەوە.
