كۆمسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا، بەهۆی بەکارهێنانی زانیاریی تایبەتی بەکارهێنەران لەلایەن فەیسبووکەوە ئەو کۆمپانیایەی به بڕی پێنج ملیار دۆلار سزادا.
كۆمسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا، بەهۆی بەکارهێنانی زانیاریی تایبەتی بەکارهێنەران لەلایەن فەیسبووکەوە ئەو کۆمپانیایەی به بڕی پێنج ملیار دۆلار سزادا.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، كۆمسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا له ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه پارساڵ ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی به‌كارهێنانی زانیاریی كه‌سی به‌بێ مۆڵه‌ت و به نایاسایی، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌یتی فه‌یسبووكی به پێنج ملیار دۆلار سزادا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بڕیارەی کۆمسیۆنی بازرگانیی ئەمریکا پێویستی بە پەسەندکردنە لەلایەن وەزارەتی دادەوە و، کاتی پەسەندکردنی ئەو بڕیارەش تا ئێستا دیار نییە.
هاوکات، تاوەکو ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک هیچ راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئه‌م سزایه گه‌وره‌ترین سزایه به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژیادا سه‌پێنرابێت و، زۆر له‌و سزایه زیاتره كه له ساڵی ٢٠١٢دا به‌سه‌ر كۆمپانیای گوگڵدا سه‌پێنرا، كه بڕی سزاکە ٢٢ ملیۆن دۆلار بوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆمپانیای فه‌یسبووك ساڵی پار بڕی ٥٦ ملیار دۆلار قازانجی كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵیش داهاتی بگاته نزیكه‌ی ٦٩ ملیار دۆلار.