دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە پشتیوانی لە بڕیارێکی دادگا لە ساڵی ٢٠١٨دا کرد، کە باس لەوەدەکات سەرۆکی ئەمریکا نابێت رێگری لە بیروڕای ئەو کەسانە بکات کە هەواداری ئەکاونتەکەین لە تویتەر و چیتر ناتوانێت بلۆکیان بکات.

دادگای ئەمریکا پێیوایە بە گوێرەی هەمواری یەکەمی دەستور دۆناڵد ترەمپ نابێت ئەو کەسانەی لە رێگای ئینتەرنێتەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن دووریانبخاتەوە، چیتر ترەمپ بۆی نیە کەس لەبەر جیاوازت بیروڕا بلۆک بکات.
تا ئێستا کۆشی سپی و وەزارەتی دادی ئەمریکا هیچ وەڵامێکی خێرایان بۆ بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچونەوە نەبووە.
ساڵی رابردوو دۆناڵد ترەمپ ژمارەیەک لە فانەکانی لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەربلۆک بکات، ئەو کەسانەش سکاڵایەکیان بۆ دادگا بەرزکردەوە.
بڕیارە سبەی لە کۆشکی سپی دیداری لوتکەی خاوەنی تۆڕەکۆمەڵایەتییە گەورەکان بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بزنسی راگەیاندووە، هەریەک لە خاوەن و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکانی فەیسبووک و تویتەر بانگهێشتی لوتکەکە نەکراون.
کۆشکی سپیش لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، دیدارەکە بۆ ئەوەیە خاوەنی تۆڕەکۆمەڵایەتییە گەورەکان گفتوگۆیەکی بەهێزی ئەو دەرفەت و ئاستەنگیانە بکەن کە رووبەڕووی ژینگەی ئینتەرنێت بووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ یەکێکە لە سەرکردە چالاکەکانی جیهانی لەرووی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئەکاونتەکەی لە تویتەر ٦١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هەواداری هەیە.
هـ.ع