ڕۆژنامەی "زەی سەن"ی بەریتانی لیستێکی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە زیاتر لە ١٠٠ ئەپ کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی بارگەی باتری مۆبایلە زیرەکەکان، بەتایبەت ئەوانەیان کە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن.
ڕۆژنامەی "زەی سەن"ی بەریتانی لیستێکی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە زیاتر لە ١٠٠ ئەپ کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی بارگەی باتری مۆبایلە زیرەکەکان، بەتایبەت ئەوانەیان کە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن.
زۆربەی زۆری ئەوانەش لەناو ڕیکلامەکان و ئەپی پاترییەکان و کامێرا بوونیان هەیە و سەرجەمیشیان بە خۆڕاییە، کە لە گوگڵ پلەی بەردەستن.
ئەو ئەپانە لەسەر ملیۆنان ئامێر جێگیربوون، لەوانەش هەشت دانەیان زیاتر لە نۆ ملیۆن جار دابەزێنراون.
بەشێک لەو ئەپانە، پرۆگرامی ڕیکلامیی نهێنییان تێدایە، کە پڕوپاگەندەی ئەوتۆیان لەسەرە و ئەستەمە بتوانرێت ڕەتبکرێنەوە یان بسڕدرێنەوە، یاخود کۆمەڵێک ڕیکلام لە باکگراوندی ئامێرەکاندا شاردراونەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەکرێت ئەو ڕێکلامانە ببنە هۆی سڕینەوەی بریگە "هارد"ی مۆبایلەکان و کەمکردنەوەی تەمەنی باترییەکەی، لەکاتێکدا ئەوانەی ئەو ریکلام و بەرنامانەیان دروستکردووە، بەهۆیانەوە داهات بۆ خۆیان دابیندەکەن.
بەگوێرەی بەدواداچوونێک کە لەلایەن کۆمپانیای "ترند میکرۆ"ی تایبەت بە ئاسایشی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانەوە کراوە، لەگەڵ زیادبوونی تێچوون لەسەر ریکلامەکان کە لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە ساڵ لە دوای ساڵ پەخشدەکرێن، لە بەرامبەریشدا چەتەکانی ناو ئینتەرنێت لە هەوڵی بەدەستهێنان و قازانجن بۆ خۆیان، بە شێوەیەکی نامەشروع.
سەرباری ئەوەی ماڵپەڕی گوگڵ زۆرینەی ئەو ئەپانەی سڕیوەتەوە لە گوگڵ پلەی، بەڵام هێشتا بەشێک لەو ئەپانە لەناو ئامێرەکاندا جێگیرکراون، کە پێویستە بە زوویی بسڕدرێنەوە.
کۆمپانیای ترند مایکرۆ ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ زۆر دەرکەوتنی ڕیکلامەکان بریگەی مۆبایلەکان دەسڕدرێنەوە و پاترییەکەشیان لەکاردەکەوێت.
تەنانەت بەشێک لەو ئەپانە بە شێوەیەکی تایبەت هەموو پێنج خولەکێک لەگەڵ دەرکەوتنی ڕیکلامەکان دەردەکەونەوە، ئەوەش بووەتە مایەی بێزارییەکی زۆری بەکارهێنەران.
کۆمپانیای ترند مایکرۆ دەڵێت، "تەنانەت لەگەڵ داخستنی ئەپەکانیش، ناتوانرێت ڕیکلامەکان بە کتوپڕی دابخرێنەوە، بە شێوەیەک، کاتێک بەکارهێنەرێک دەیەوێت یەکێک لە ڕیکلامەکان دابخات، لەگەڵ دەستپێدانانی دوگمەی پێشتر ڕاستەوخۆ دەردەکەوێتەوە."
دیارترین ئەو ئەپانەش کە تایبەتن بە کامێرا و مونتاژی وێنە و یارییەکان و کارپێکەرەکانی موزیک و ڤێدیۆ بریتین لەمانەی خوارەوە، کە دەبنە هۆی بەفیڕۆدانی بارگەی باتری و لاوازکردنی.
Magic Camera
- Frog Crush
- One Line Stroke
- Toy Smash
- Blur Master
- Selfie Camera
- Beauty Camera
- Jelly Crush
- Toy Blast
- Hi Music Play
- Soon Camera
- Easy Camera
- Easy Camera Pro
- Connect Smash
- Pixel Blur
- Draw 1 Line
- Date Stamp Camera
- [Draw 1 Line
- PIC Eraser
- Video Player
- PIC Eraser
- HD Video Player
ع.م