هەموو دەزانین کە فەیسبووك زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ دانانی (Tags) لەسەر وێنەکان و ناسینەوەی کەسەکان، بەڵام ئایا دەزانیت کە تا چەند ئەم تەکنیکە بە وردی کاردەکات؟
هەموو دەزانین کە فەیسبووك زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ دانانی (Tags) لەسەر وێنەکان و ناسینەوەی کەسەکان، بەڵام ئایا دەزانیت کە تا چەند ئەم تەکنیکە بە وردی کاردەکات؟
فەیسبووك جگە لەوەی کەسەکان دەناسێتەوە، ئەوەش دەزانێت کە ئایا کەسەکە لە وێنەکەدا پێدەکەنێت یان بێتاقەتە، وەستاوە یان دانیشتووە، یان لەناو باخدا لەگەڵ یەکێك لە هاوڕێکانی دانیشتووە.
ئەمەش دەریدەخات کە فەیسبووك دەتوانێت لە رێگەی ناسینەوەی وێنەکانەوە ئەم داتایانە بەکاربهێنێت بۆ ریکلامکردن.
بۆ نمونە، کاتێك چەند وێنەیەك لەگەڵ سەگدا بگریت و دایبنێیت، تەکنیکی زیرەکیی دەستکرد لە یاسای داتاکانیدا سوود لەم وێنانەی تۆ وەردەگرێت، بۆئەوەی تۆ ببیتە ئامانجێکی گرنگ بۆ ریکلامەکانی خواردنی ئاژەڵان و پێداویستییەکانیان.
ئەمە بە هەمان شێوە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە وێنە لە شوێنە گەشتیارییەکاندا بڵاودەکەنەوە، بە جۆرێك لاپەڕەکانیان پڕدەبێت لە ریکلامی هۆتێل و ئۆفەرەکانی گەشتکردن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "فێرست پۆست"ی تەکنیکی ئاماژە بەوە کراوە، فەیسبووك دەتوانێت ئەو داتایانەی کە لە وێنەکانمان کۆیدەکاتەوە لە هەندێك بواری جیاوازدا بەکاریبهێنێت کە ئێمە هیچ زانیاریمان لەبارەیەوە نییە، لێرەوە پێویست دەکات تا ڕاددەیەك ئێمە دوودڵ بین.
هەروەها بەکارهێنەران هیچ زانیارییەکیان لەبارەی بڕی ئەو داتایانە نییە کە لە رێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشکرایاندەکەن.
لە هەمان کاتدا فەیسبووك رووبەڕووی ڕەخنە و لێکۆڵینەوە دەبێت لەسەر سیاسەتی پاراستنی زانیارییە تایبەتییەکان.
فەیسبووك ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کێشەیەی چارەسەرکردووە کە رووبەڕووی بەکارهێنەرەکانی بووەتەوە بۆ ناردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە بەرنامە و لاپەڕە سەرەکییەکاندا.
ژ.ن