سەردێڕ:

کۆمپانیای فەیسبووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-07-03

26580 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو کێشەیەن کە ڕووبەڕووی ئەپەکانی کۆمپانیاکە بووەتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەن.


کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو کێشەیەن کە ڕووبەڕووی ئەپەکانی کۆمپانیاکە بووەتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەن.

کۆمپانیای فەیسبووک لە توتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، " ئاگادارین کە هەندێک لە بەکارهێنەران کێشەیان لە بڵاوکردنەوە و ناردنی وێنە و ڤیدیۆ و فایلی دیکە هەیە لە ئەپەکانمان، داوای لێبوردن دەکەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەری کێشەکان بکەین و خزمەتگوزارییەکانمان بگەڕێنینەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان"

هاوکات، ماڵپەڕی "داون دیدکتۆر دۆت کەم" بۆ چاودێریکردنی کێشە و پەککەوتنە ئەلکترۆنییەکان ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ١٤ هەزار بەکارهێنەر ئاگادارییان ناردووە سەبارەت بەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە لە ئینستاگرام و، زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ کەسیش ئاماژەیانکردووە بەوەی کێشەیان لە فەیسبوک و وەتسئاپ هەیە.

لە ئێستادا فەیسبووك و ئینستاگرام لەلای زۆرینەی بەکارهێنەران بە باشی کارناکەن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە وەتسئاپ کێشەی تێدا دروستبووە.

ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، فەیسبوك و ئینستاگرام، کە هەردووکیان سەربە کۆمپانیای فەیسبوکن و یەکێکن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە پڕبەکارهێنەرەکان، لە ئێستادا کێشەیان تێدایە، بە جۆرێك وێنەی هەندێك لە بڵاوکراوەکانی بەکارهێنەرەکانیان لەسەر لاپەڕە سەرەکییەکەیان دەرناکەوێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش لە مانگی ئازار ئەپەکانی فەیسبوک دووچاری گەورەترین کێشە بوویەوە، کاتێک بەکارهێنەرانی لە چەند ناوچەیەکی جیهان نەیانتوانی بچنە لاپەڕە و هەژماری خۆیانەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر.