لەئێستادا فەیسبووك و ئینستاگرام لەلای زۆرینەی بەکارهێنەران بەباشی کارناکەن، ئەمەش لە هەمان کاتدایە کە وەتسئاپ کێشەی تێدا دروستبووە.
لەئێستادا فەیسبووك و ئینستاگرام لەلای زۆرینەی بەکارهێنەران بەباشی کارناکەن، ئەمەش لە هەمان کاتدایە کە وەتسئاپ کێشەی تێدا دروستبووە.
ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، فەیسبووك و ئینستاگرام کە هەردووکیان سەر بە کۆمپانیای فەیسبووکن و یەکێکن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە پڕبەکارهێنەرەکان لە ئێستادا کێشەیان تێدایە، بەجۆرێك وێنەی هەندێك لە بڵاوکراوەکانی بەکارهێنەرەکانیان لەسەر لاپەڕە سەرەکییەکەیان دەرناکەوێت.
ئەم کێشەیە پێدەچێت لەلای هەموو بەکارهێنەران لە هەموو جیهاندا دروستبووبێت، بەتایبەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەمەریکای باشوور و ژاپۆن، هەروەها هەزاران بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهاندا باس لەوە دەکەن کە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانە وێنەی بڵاوکراوەکانیان نیشان نادەن.
لە هەمان کاتدا وەستئاپ رووبەڕووی هەمان کێشە بووەتەوە، ئەو فایلانەی لە رێگەی وەتسئاپەوە دەنێردرێن کێشەیان تێدایە لەوانە وێنە، ڤیدیۆ و دەنگ بەباشی نیشان نادرێت.
تاوەکو ئێستا کۆمپانیای فەیسبووکیش هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری کێشەکە و رێگەکانی چارەسەرکردن بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمە یەکەمجار نیە کێشە لە فەسیبووک و ئینستاگرام و وەستئاپ دروست بێت، و لە مانگى نیسانی ئەمساڵدا خزمەتگوزاییەکانی کۆمپانیای فەیسبوک بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران لەکارکەوت، دواتر لە روونکردنەوەیەکدا لە تویتەر فەیسبوک ئاشکرایکرد کێشەکە پەیوەندی بە هێرشی ئەلکترۆنییەوە نەبووە و کێشەی تەکنیکی بووە.
ژ.ن