سەردێڕ:

"تەکنەلۆژیای بێ کلیک" رێگایەکی نوێ بۆ سیخوڕییکردن

فۆتۆ: 
2019-06-25

7325 جار خوێندراوەتەوە

وابەستەبوونی مرۆڤ بە ئامێرە زیرەکەکانەوە، بووەتە رێگایەکی ئاسان و کاریگەر بۆ دەزگاکانی سیخوڕیکردن و لەو رێگەیەوە سیخوڕەکان بە ئاسانی چاودێریی هەر کەسێک دەکەن کە مەبەستیان بێت.


وابەستەبوونی مرۆڤ بە ئامێرە زیرەکەکانەوە، بووەتە رێگایەکی ئاسان و کاریگەر بۆ دەزگاکانی سیخوڕیکردن و لەو رێگەیەوە سیخوڕەکان بە ئاسانی چاودێریی هەر کەسێک دەکەن کە مەبەستیان بێت.

لە بابەتێکدا کە لە ماڵپەڕی بی بی سی دا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، پۆڵ کینیەن توێژەری بواری تەنکنۆلۆژیا کۆمەڵێک داتا و بەڵگەی کۆکردووەتەوە لە سەرانسەری جیهاندا کە بەرنامەکانی سیخوڕیکردن بەکارهێنراون بۆ چاودێریکردنی کارەکانی ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران، چالاکوانان و تەواوی خەڵکی تر.

مایک مۆرای پسپۆڕی سایبەرسکیوریتی (پاراستنی ئەلکترۆنی) لە دەزگای لوکئاوت (چاودێرییکردن)ی سانفرانسیسکۆ لە ئەمریکا، کە لە رێگەی کۆمپانیاکەیەوە یارمەتیدەری حکومەتەکان و کۆپانیاکانی کارە بۆ پاراستنی زانیارییەکانیان، ئەوەی ڕوونکردەوەتەوە کە چۆن بەرنامەکانی سیخوڕیکردن کاردەکەن، بەرنامەکان زۆر بەهێزن بەڕادەیەک وەکو چەک پۆلێن دەکرێن کە دەبێت تەنها لە حاڵەتی تایبەت و سەختدا بفرۆشرێن.

ئەو پسپۆڕەی بواری پاراستنی ئەلکترۆنی جەختی لەوە کردووەتەوە، کارپێکەر و دروستکەری بەرنامەکان دەتوانن چاودێریت بکەن لەڕێگەی جی پی ئێسی مۆبایلەکەتەوە، دەتوانن کامێرا و مایکرۆفۆنی مۆبایلەکان بکەنەوە لەهەر کاتێکدا کە مەبەستیان بێت و ریکۆرد دەکەن، جگە لەمانە دەتوانن دزە بکەنە ناو سەرجەم ئەپەکانی سۆشیال میدیاکانتەوە کە بەکاریدەهێنیت، سەرجەم وێنەکانت دەدزن، ژمارە و ناوی ئەو کەسانەی لە لیستی پەیوەندی "کۆنتاکت" دا هەڵتگرتوون، زانیارییەکانی ڕۆژژمێرەکەت و ئیمەیڵ و تەواوی فایلە دۆکیومێنتییەکان دەدزن.

کەواتە بە ئاسانی مۆبایلەکەت گۆڕا بۆ ئامێرێکی چاودێریکردن و سیخوڕیکردن،  سۆفتوێرەکان ناتوانن گوێبیستی زانیارییەکانبن لە کاتی گواستنەوەیاندا بەڵکو هەر کە گەیشتە ناو مۆبایلەکان کاریان لەسەردەکرێت، ئەم تەکنەلۆژیایەش زۆر پێشکەوتوە و مەحاڵە بدۆزرێتەوە و هەستی پێبکرێت.

بیرلەوە بکەرەوە کە هاکەرەکان لە دوورەوە دەتوانن سۆفتوێرەکانی سیخوڕیکردن لە ناو مۆبایلەکەت داببەزێنن و بەهۆیەوە ڕێگا کراوەبێت بۆیان بۆ گەیشتنیان بەهەموو شتێک تەنانەت ئەو پەیام و  نامانەی کە ڕەمزی نهێنیت لەسەر داناون، هەروەها کۆنترۆڵکردنی کامێرا و مایکرۆفۆنی مۆبایلە زیرەکەکانیش دەکەن.

چەند نمونەیەک لە سەر ئەو کەسانەی کە لە رێگەی بەرنامەکانی سیخوڕیکردنەوە چاودێریی دەکران و تووشی گرفتی جۆراوجۆربونەتەوە و ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە.

دەستگیرکردنی سەرۆکی باندی ماددەهۆشبەرەکانی مەکسیک

خواكين غوزمان لويرا، المعروف كذلك باسم "إل تشابو" رُحّل إلى سجن شديد التأمين في العاصمة مكسيكو سيتي، في الثامن من يناير/كانون الثاني 2016

ئێل چاپۆ کە ئیمپراتۆریەتێکی چەند ملیۆن دۆلاری هەبوو، دوای هەڵهاتنی لە زیندان تاکو شەش مانگ لەلایەن تۆڕێکی زۆرفراوانەوە یارمەتی دەدرا،  تەنها جۆرێک مۆبایلی بەکاردەهێنا کە مەحاڵ بوو هاکبکرێت، بەڵام حکومەتی مەکسیک بەرنامەیەکی سیخوڕی نوێی دروستکرد کە هۆکاربوو بۆ ئالودەکردنی مۆبایلەکانی دەورووبەری و دۆزینەوەی شوێنەکەی و گەڕاندنەوەی بۆ زیندان.

دەستگیرکردنی بلۆگەرێکی بەریتانی

صورة توضح استغلال الأمن في سلسلة من الشفرات الثنائية

رۆری دۆناگی بلۆگگەر، هەستا بە دروستکردنی کەمپینێک و ماڵپەڕێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کارەکەی ڕاپۆرت ناردن بوو بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئیمارات دەربارەی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کرێکارە پەنابەرەکان و گەشتیاران، کارە سیخوڕییەکەی ئەوەبوو هەموو رۆژێک ئەم هەواڵانەی لە سەردێڕی ماڵپەڕەکەدا بڵاودەکردەوە و دەبوە هەڕەشەیەک بۆسەر پاراستنی نەتەوەیی، ڕۆژێک بەرەو کارەکەی دەچوو بۆ ماڵپەڕی "چاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" شتێكی سەیر ڕوویدا، کۆمەڵێک نامە و ئیمەیڵ و لینکی پێگەیشت لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە، ڕۆری تەنها یەک ئیمەیڵی گوماناوی وەڵام دایەوە کە سەر بەگروپی (سیتزن لاب) بوو لە زانکۆی تۆرینتۆ کە کاریان بۆ حکومەتی ئیمارات دەکرد بەهۆیەوە مۆبایلەکەی هاککراو سەرجەم داتاکانی دەستی بەسەرداگیرا و تائێستا خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی لەژێر چاودێریدان.

چالاکوانی مەدەنی

رسم طباشيري على خلفية سوداء لهاتف ذكي وسط أيقونات تمثل تهديدات إلكترونية ويد مغلولة عن التعامل معها

ئەحمەد مەنسوری  چالاکوانی مەدەنی بەهۆی ئایفۆنەکەیەوە لە لایەن حکومەتی ئیماراتەوە ساڵی ٢٠١٦ هاککراو پاش دەستگیرکردنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی کرا.

بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دا ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی لەناو باڵیۆزخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ کوژرا، عومەر عەبدولعەزیزی هاوڕێی خاشقچی ئەوەی ئاشكراکرد کە مۆبایلەکەی خاشقچی لە لایەن حکومەتی سعودیەوە هاککراوە و بۆ ماوەیەکی زۆر حکومەتی سعودیە چاودێریی ئەوانی کردووە کاتێک زانیاریەکانیان لە نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕکردووە.

هاکێکی نزیک لە هەموو ماڵەکان

يد تمسك هاتفا ذكيا -لشخص يستخدم واتساب

لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ بۆشاییەکی گەورە لە ئەپلیکەیشنی واتسئەپ دا ڕوویدا و بەوهۆیەوە زیاتر لە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن کەس هاککران کە تەنها بە کردنەوەی ئەپەکە بەرنامەیەکی سیخوڕی لەسەر مۆبایلەکان دادەبەزێنرا بەبێ ئەوەی بەکارهێنەر پەنجە بنێ بە هیچ لینکێک یاخود ئیمەیڵ دا ئەمە پێی دەوترێت " تەکنەلۆژیای بێ کلیک".