سەردێڕ:

مایکرۆسۆفت دەستى بە فرۆشتنی لاپتۆپی هواوی کردەوە

فۆتۆ: 
2019-06-20

1833 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاریدا لاپتۆپی هواوی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو بازاڕی فرۆشتنی ئۆنلاینی خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا نوێترین وەشاندنەکەی پێشکەش بە هواوی دەکات.


کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاریدا لاپتۆپی هواوی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو بازاڕی فرۆشتنی ئۆنلاینی خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا نوێترین وەشاندنەکەی پێشکەش بە هواوی دەکات.

هواوی چاوەڕوانی ئەوەیە کە بچێتە پێشەوە بۆ Android Q، هەروەها هاوبەشی لەگەڵ بلوتوس و وایفای و بەشێك لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکانی دیکە دروستبکاتەوە.

ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ترەمپ وردە وردە سزاکانی لەسەر هواوی لادەبات، بەجۆرێك هواوی ئەوەی سەلماندووە کە توانای بەردەوامبوونی خۆیەتی هەیە و بەبێ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت بمێنێتەوە.

لە حاڵەتی سزاکەشدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە هەزاران دۆلار زیانی لێدەکەوێت لە ڕووی بازرگانییەوە و سەرکێشی بەو پێگەیەوەی دەکات کە هەیەتی، بەڵام پسپۆڕان پێیان وایە کە ئەم قەیرانە بەم نزیکانە تەواودەبێت.

ژ.ن