دامەزرێنەری کۆمپانیای هواویی چینی ئاشکرایکرد، لەوەتەی گەمارۆکانی ئەمریکای بەسەردا سەپێنراوە بڕی داهاتی کۆمپانیاکە ٣٠ ملیار دۆلار کەمی کردووە.
دامەزرێنەری کۆمپانیای هواویی چینی ئاشکرایکرد، لەوەتەی گەمارۆکانی ئەمریکای بەسەردا سەپێنراوە بڕی داهاتی کۆمپانیاکە ٣٠ ملیار دۆلار کەمی کردووە.
(ڕەن چینگ ڤی) سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند، "لەو بڕوایەدا نەبووین کە سوربوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر هواوی ئەوەندە کاریگەر و بەهێز دەبێت، بەو هۆیەشەوە ڕێژەی فرۆشتنی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە لە دەرەوەی چین ٤٠% کەمیکردووە."
ئاماژەی بەوەش کردووە، هواوی چالاکییەکانی کەمدەکاتەوە و پێشبینییش دەکرێت داهاتی دوو ساڵی داهاتووی بگاتە ١٠٠ ملیار دۆلار، کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بڕی داهاتی گەیشتووەتە ١٠٥ ملیار دۆلار، لەکاتێکدا پێشبینیی دەکرد ساڵی ٢٠١٩ بڕی قازانجی بگاتە ١٢٥ ملیار دۆلار.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئاژانسی هەواڵیی "بلومبێرگ" تایبەت بە بواری ئابوری ڕایگەیاندبوو، کۆمپانیای هواوی لە ئامادەسازیدایە بۆ هاتنەخوارەوەی ڕێژەی فرۆشی بەرهەمەکانی بە ڕێژەی ٤٠% بۆ ٦٠%.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هواوی چەند بژاردەیەکی خستووەتە بەردەم خۆی، کە یەکێکیان کشاندنەوەی نوێترین مۆبایلی زیرەکی خۆیەتی لە جۆری (ئۆنە٢٠).
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ئەمریکا کۆمپانیای هواویی خستە لیستی ڕەشی بازرگانیی خۆیەوە، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیای ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەمساڵدا، بە شێوەیەک ڕێگە دەگرێت لە هاوردەکارە ئەمریکییەکان هیچ گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراودا ئیمزا بکەن، بەهانەی ئەوەشی گێڕاوەتەوە بۆ مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.
ع.م