سەردێڕ:

فەیسبووك نوێکردنەوە لە شێوازی کۆمێنتەکانیدا دەکات

فۆتۆ: 
2019-06-16

3772 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبووکی ئەمەریکی ئاشکرایکرووە کە نوێکردنەوەیەک لە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا دەکات بە مەبەستی باشترکردن و رێکخستنی کۆمێنتەکانی.


کۆمپانیای فەیسبووکی ئەمەریکی ئاشکرایکرووە کە نوێکردنەوەیەک لە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا دەکات بە مەبەستی باشترکردن و رێکخستنی کۆمێنتەکانی.

ماڵپەڕی دەیلی ستار ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم نوێکردنەوەیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەسەر بنەمای دیاریکردنی ئەو کۆمێنتانە دەبێت کە پێویستە لە پلەی یەکەمدا دەرکەون، هەروەها هەموو کۆمێنتەکان بەیەکجار دەرنەکەون.

فەیسبووك لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاماژەی بەوەکردوە: هەموو کاتێك کاردەکەین بۆ ئەوەی خەڵك کاتێکی بەسوود لە فەیسبووك بەسەر ببەن، بۆ ئەمەش پشت بە رێگەکانی وەك : رێکخستن دەبەستین کە وادەکات ئەو پۆست و کۆمێنتانەی تایبەتن بە کەسی نزیک لە ئەکاونتەکانەوە زیاتر دەربکەون.

هەروەها نوسراوە: ئەمڕۆ هەوڵدەدەین نوێکاری بکەین بۆ رێکخستنی کۆمێنتەکان لەسەر لاپەڕەی سەرەکیی، دەمانەوێت روونیبکەینەوە کە ئەمە چۆن کاردەکات و چۆن دەکرێت لاپەڕەکان و کەسەکان کۆنترۆڵی کۆمێنتە تایبەتییەکانی خۆیان بکەن.

فەیسبووك پێی وایە کە سیستمی رێکخستن پێویستە بۆ بڵاوکراوەکانی کەسەکان و لاپەڕەکان، ئەوانەی کە بە هەزاران فۆڵۆوەرسیان هەیە، ئەمە یارمەتییان دەدات ئەو کۆمێنتانەی پێویستە بیدۆزنەوە لە نێوان سەدان کۆمێنتی نا پێویستدا کە تەنها ئیمۆجییەك یان وێنەیەکە کە هیچ گرنگییەکی بۆ خاوەنی بڵاوکراوەکە نییە.

ئەو فاکتەرانەش کە رۆڵیان دەبێت لە رێکخستنی کۆمێنتەکان بریتین لەو بابەتانەی کە کەسەکە دەیەوێت لە کۆمێنتەکەدا بینینێت و وەڵامدانەوەی دەبێت بۆی.

ئەم سیستمە نوێیە گرنگ دەبێت بۆ کەسە بەناوبانگەکان و براندە جیهانییەکان کە هەزاران کۆمێنتیان بۆ دەنوسرێت، تا بتوانن ئەو کۆمێنتانە ببینن کە گرنگە بۆیان لە نیوان هەزاران کۆمێنتی نا پێویستدا.

ژ.ن