بەرپرسی جێبەجێکاری کۆمپانیای هواوی چینی بۆ تەکنەلۆژیا ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو ئاشکرایکرد، بەشی پەیوەندی چینی سەرقاڵی کارپێکردنی سیستمێکی نوێن بەناوی "هۆنگمینگ" کە دەبێتە جێگرەوەی سیستمی ئەندرۆیدی ئەمەریکی.

ئەندرۆ ولیامسۆن جێگری بەڕێوەبەری هواوی بۆ کاروباری گشتی پەیوەندییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، هواوی لە هەوڵدایە بۆ گەڕانەوەی بەرهەمەکانی ئەویش بە خستنەبەردەست و کارپێکردنی سیستمی "Hongmeng" "هۆنگمینگ".
بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی جیهانی پاشایەتی "ویبۆ"، هواوی داواکارییەکی پێشکەش کردووە کە سیستمی "هۆنگمینگ" وەکو نیشانەی بازرگانی لە زۆربەی وڵاتان تۆماربکرێت و کاری پێبکرێت.
پێشتر واشنتن كۆمپانیای هواویی تۆمهتبارکرد بەوەی لەلایەن حكومهتی چینهوه بۆ سیخوڕیكردن بهكاربهێنرێت، هەربۆیە دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا کاروبارەکانی هواوی لە ئەمریکا قەدەغە بکات و ناوی ئەو کۆپانیایەی خستە لیستی ڕەشەوە، ڕێگیرکردووە کە نابێت هیچ کۆمپانیایەکی ئەلەکترۆنی کەرەستەی پێبفرۆشێت و کاریان لەگەڵ بکات بەبێ رەزامەندی حکومەتی ئەمەریکا.
هواوی گەورەترین كۆمپانیای چینە له بواری مۆبایل و لە ١٧٠ وڵاتی جیهان بەرهەمەکانی دەفرۆشێت و، ١٩٠ هەزار کارمەندی هەیە، ساڵی ٢٠١٨ش داهاتەکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار بووە.

ئ.ل