کۆمپانیای فەیسبوک گەنجێکی خەڵاتکرد پاش ئەوەی گرفتێکی وەتسئەپی پێ وتوون و ئەوانیش چارەسەرکریانکردووە.
کۆمپانیای فەیسبوک گەنجێکی خەڵاتکرد پاش ئەوەی گرفتێکی وەتسئەپی پێ وتوون و ئەوانیش چارەسەرکریانکردووە.
ماڵپەڕی نیوز بەیتس لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاش ئەوەی ڤێرژنی هیندی وەتسئەپ ڕووبەڕووی کێشەیەک بوەوە کە پەیوەست بوو بە میمۆرییەوە، خوێندکارێکی تەمەن ١٩ساڵ لە ویلایەتی کیرالای هیندی کێشەکەی دۆزیەوە.
گەنجەکە ناوی "ئەنثاکریشنا" خوێندکاری پسپۆڕ لە بەشی تەکنیکی لە کۆلێژی ئەندازیارییە، ئەم گەنجە چاودێریی کێشەکەی کردووە بەشێوەیەک کێشەکە دەبوە هۆی سڕینەوەی هەموو فایلەکۆنەکانی وەتسئەپ بەبێ ئاگاداری بەکارهێنەران، پاشان ئەنثاکریشنا فەیسبوکی ئاگادارکردەوە لە کێشەکە و چارەسەرەکەشی پێوتن.
کۆمپانیای فەیسبوک ئاگادارکردنەوە و رێگەچارەکەی "ئەنثاکریشنا" ی بەهەند وەرگرت، دوای دوو مانگ لە تێبینیکردن کۆمپانیاکە بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی دیاری ڕێزلێنان بۆ ئەم گەنجە.
بەپێی هەواڵی میدیا هیندییەکان، پاش ئەوە فەیسبوک دیارییەکی نەقدیی بە بڕی ٥٠٠ دۆلار ( ٣٤٠٠٠ ڕوپیەی هیندی) پێشکەشی ئەنثاکریشنا کردووە.