سەردێڕ:

سناپچات لەلای هەزاران بەکارهێنەر لەکار کەوتووە

فۆتۆ: 
2019-06-02

9647 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات لەلای هەزاران بەکارهێنەرانی لە کارکەوتووە، کۆمپانیاکە داوا لە بەکارهێنەران دەکات کە لە بەرنامەکە نەچنە دەرەوە.


تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات لەلای هەزاران بەکارهێنەرانی لە کارکەوتووە، کۆمپانیاکە داوا لە بەکارهێنەران دەکات کە لە بەرنامەکە نەچنە دەرەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێکسپرێسی بەریتانی ئاماژە بەوەکراوە، سناپچات لەلای هەزاران بەکارهێنەر لەکارکەوتووە و لە ئێستادا تووشی هەندێك کێشە بووە.

بەهۆی ئەو کێشەیەشەوە %٥٠ بەکارهێنەرانی سناپ چات ناتوانن چاتی بەرنامەکە بەکاربهێنن و هیچ نامەیەکیان بۆ نایەت، %٣٠ بەکارهێنەرانیش ناتوانن کۆنێکتی ئینتەرنێت بن، بەشێکی دیکەشیان هەردوو کێشەکەیان بەیەکەوە هەیە.

کۆمپانیای سناپچات لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا لە ڕێگەی تویتێکەوە ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو دۆخەوە داوە و نوسیویەتی: سناپ لە ئێستادا کێشەی تێدایە و ئەندازیاران کاردەکەن بۆ چاککردنەوەی کێشەکان، لەم دۆخەشدا ڕێنمایی بەوە دەدەن کە لە ناو بەرنامەکە بمێننەوە و "log out نەکەن".

لە تویتەکەدا دەڵێن: ئێمە کار لەسەر چاککردنەوەی کێشەکە دەکەین، لەم کاتەشدا داواتان لێدەکەین لە ناو بەرنامەکە بمێننەوە، واتە "log out" نەکەن و چاوەڕوان بن تا کاتی چاککردنەوەی کێشەکە.

Snapchat down