سەردێڕ:

​بزانە چۆن ئایفۆنەکەت لەکاتی خەودا سیخوڕیت بەسەرەوە دەکات

فۆتۆ: 
2019-05-29

10867 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە بابەتێکیدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک ئەپی تایبەت لە سیستمی کارپێکەری ئایفۆندا (ئای ئۆ ئێس)دا هەن، کە زانیاری بە شێوەیەکی نهێنی لەسەر بەکاربەر کۆدەکەنەوە بەبێ ئەوەى خۆی بزانێت.


ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە بابەتێکیدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک ئەپی تایبەت لە سیستمی کارپێکەری ئایفۆندا (ئای ئۆ ئێس)دا هەن، کە زانیاری بە شێوەیەکی نهێنی لەسەر بەکاربەر کۆدەکەنەوە بەبێ ئەوەى خۆی بزانێت.

لە تاقیکردنەوەیەکدا کە لەسەر مۆبایلێکی ئایفۆن کراوە دەرئەنجامێکى ترسناک دەرکەوتووە و ئەوە ڕوونبووەتەوە کە لە یەک سیستمی ئای ئۆ ئێسدا زیاتر لە ٥٤٠٠ ئەپی کۆکەرەوە و چاودێریکەر بوونی هەیە، کە سیخوڕی دەکەن و زانیارییەکانیان دەنێرن بۆ لایەنی سێیەم.

ئەو زانیارییانەى کە ئەو ئەپە سیخوڕانە دەینێرن زیاتر، بریتین لە نامە ئەلکترۆنییەکان و ئیمەیڵەکان و زانیاری لەسەر شوێنى بەکاربەرەکە و ئای پیی موبایلەکان کە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە کۆنترۆڵی ئامێرەکە بکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ئەپانە بە شێوەیەک دیزاینکراون کە زیاتر لەکاتی شەو و لەکاتی خەوی خاوەنەکەیدا چالاک دەبن و زانیارییەکان کۆدەکەنەوە.

ئەم کارەش پشت بەو ئۆپشنە دەبەستێ لە سیستمی کارپێکەری ئایفۆندا کە بریتییە لە (ڕێگەدان بە نوێبوونەوەى ئەپەکان بە شێوەی ئۆتۆماتیکی).

ئەوەى ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا بووەتە پرسێکی جیهانی و زۆرجار کۆمپانیاکان یەکتر بە کاری سیخوڕی تۆمەتبار دەکەن و شارەزایانی ئای تییش دەڵێن، زانیارییەکانی بەکاربەر پارێزراو نییە.