سەردێڕ:

زانیارییەکانی ٥٠ ملیۆن هەژماری ئینستاگرام دزراون

فۆتۆ: 
2019-05-27

1554 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بۆشاییەکی ئەمنی لە داتابەیسی کۆمپانیاکەدا، زانیارییەکانی ٥٠ ملیۆن هەژمار لە ئینستاگرام دزراون.


بەهۆی بۆشاییەکی ئەمنی لە داتابەیسی کۆمپانیاکەدا، زانیارییەکانی ٥٠ ملیۆن هەژمار لە ئینستاگرام دزراون.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی، بەهۆی داونلۆدکردنی زانیارییەکانی نزیکەی ٥٠ ملیۆن بەکاربەر لە داتابەیسە پارێزراوەکانیدا ئینستاگرام دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

ئینستاگرام لە پێداچوونەوە و لێکۆڵینەویەکی کورتدا دەربارەی ئەو داتایانەی دزراون ئەوە نیشان دەدات زانیارییە گشتییەکانی هەژمارەکان، وێنەی پرۆفایلەکان، ژمارەی فۆڵۆوەرەکان، شوێنی نیشتەجێبونی بەکاربەران بەپێی شار و ووڵات،  زانیاریەکانی پەیوەندی وەکو ژمارە تەلەفۆنەکان و ئیمەیڵی بەکاربەران لەو داتابەیسەدا هەن.

کۆمپانیای فەیسبووک کە خاوەنی ئینستاگرامە دەڵێت، "لە دزینی ئەم زانیاریانەدا جێ دەستی کۆمپانیایەکی نیشتەجێ لە مۆمبای هیندستان دەبینین و لە ئێستادا لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونداین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە."