کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دانینا بە خاوبوونەوەی مۆبایلەکانی ئایفۆن دوای نوێکردنەوە و بەڵێنیدا بۆ لەمەودوا بەکارهێنەران لە هەر کاریگەرییەکی خراپی نوێکردنەوەکان ئاگاداربکاتەوە.
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دانینا بە خاوبوونەوەی مۆبایلەکانی ئایفۆن دوای نوێکردنەوە و بەڵێنیدا بۆ لەمەودوا بەکارهێنەران لە هەر کاریگەرییەکی خراپی نوێکردنەوەکان ئاگاداربکاتەوە.
ڕۆژنامەى سەنى بەریتانى بڵاویکردەوە، دەستەى کێبڕکێ و چاودێرى بازاڕەکانى کۆمپانیاکە بەشێوەیەکى تەواو ئاگادارى بەکارهێنەرانى موبایلى ئایفۆن دەکاتەوە لە چۆنێتى کاریگەرى تواناى پاتریەکان لەسەرخێرایى موبایلەکانیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریداوە لەگەڵ نوێکردنەوەکاندا ئاگاداری و ڕێنمای سەبارەت بە کاریگەرییەکانی نوێکردنەوەکان بۆ بەکارهێنەران هاوپێچ بکات.
دەستەى کێبرکێ و چاودێرى بازارەکان باس لەوە دەکات، پێشتر کۆمپانیای ئەپڵ بەکارهێنەرانى موبایلى ئایفۆنی لە کاریگەرییە خراپەکانی نوێکردنەوە ئاگادارنەکردووەتەوە کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر ئاستی ئامێرەکانیان.
بەپێى دەستەکە بێت، کۆمپانیاى ئەپڵ ئێستا پابەندە بە ئاگادارکردنەوەى بەکارهێنەرانى لە کاریگەریەکانى خاوبوونەوەى خێرایى تواناى موبایلەکانیان ئەگەر نا کۆمپانیاکە ڕووبەڕووى رێوشوێنى یاسایى دەبێتەوە.
لە ساڵى ٢٠١٧ دا کۆمپانیاى ئەپڵ ڕووبەڕووى شەپۆلێکى ناڕەزایى بۆیەوە کاتێک ئامێرى موبایلى ئایفۆن توشى خاوبونەوە هات بەهۆى داگرتنى چەند بەرنامەیەکى نوێوە، کە دواتر و لە ساڵى ٢٠١٨ کۆمپانیاى ناوبراو دووجار ڕووبەڕووى سزادان و پێ بژاردن بوەوە کە هەر بۆ هەرجارێکیان بڕى ٥ ملیۆن یۆرۆ سزادرا بەوەى ڕێنمایى دەرنەکردوە بۆ بەکارهێنەرانى لەکاتى خاوبونەوەى ئامێرەکانى ئایفۆن.
ب.ب