کۆمپانیای گوگڵ ڤێرژنی دووەمی گوگڵ-گڵاسی نمایش کرد، ئەم ڤێرژنە نوێیەی گوگڵ-گڵاس دیزانێکی جیاوازی هەیە، کامێرای پێشکەوتوو، پرۆسێسەری پێشکەوتوو تر و کۆمەڵێك تایبەتمەندی دیکەی نوێی تێدایە.
کۆمپانیای گوگڵ ڤێرژنی دووەمی گوگڵ-گڵاسی نمایش کرد، ئەم ڤێرژنە نوێیەی گوگڵ-گڵاس دیزانێکی جیاوازی هەیە، کامێرای پێشکەوتوو، پرۆسێسەری پێشکەوتوو تر و کۆمەڵێك تایبەتمەندی دیکەی نوێی تێدایە.
گوگڵ-گڵاس براندێکی چاویلکەی زیرەکە کە پێشی دەوترێ (پرۆجێکت-گڵاس)، بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە زانیارییەکان دەخاتەڕوو لەسەر ئامێرە زیرەکەکانی وەک مۆبایلە زیرەکەکان یاخود ئەو ئامێرانەی بە بێ بەکارهێنانی دەست کاردەکەن، بەسوود وەرگرتن لە فەرمانی دەنگی و زمانی قسەکردنی ئاسایی بەهۆی ئینتەرنێتەوە کارەکان جێبەجێ دەکات.
ئەم چاویلکەیە کە دیمەنە ڕاستییەکان گەورەتر و ڕوونتر دەکات، بۆ کڕیارە گشتییەکان بەردەست نابێت بەڵکو ئامانجی گوگڵ کەسانی خاوەن کۆمپانیا و کارگەکان و شوێنە بەناوبانگەکان دەبێت.
تا ئێستا لە بواری کاری خۆیدا ئەم چاویلکەیە لەلایەن کارمەندەکانەوە بۆ پێداچونەوەی زانیاریەکانی کارەکان و ناردنی گرتەی ڤیدۆیی و وێنەکان بەکاردێت.
کڕیاران و بەکارهێنەرانیش وەڵامێکی باش و ئەرێنییان هەیە دەربارەی تەکنەلۆژیاکە و دەڵێن کوالێتی باشتر و خێرایی زیاتر و کەمکردنەوەی نرخەکەی لایەنەباشەکانی ئەم ئامێرەن.
لەبەرئەم هۆکارانە، ڤێرژنی دوەمی بەناوی Glass Enterprise Edition 2 دروست کرا.
گوگڵ ئەوەی خستەڕوو کە ئەم ئامێرە بەسوود وەرگرتن لە پلاتفۆرمێک کە پرۆسێسەرێکی بەهێزتر و ئیشپێکەرێکی "زیرەکی دروستکراو AI ، وە بەڕێوەبردنێکی بەهێزتر و توانای پێشکەوتوو لە وەرگرتنی زانیارییەکان و بینایی کۆمپیوتەری نوێی تیادا بەکارهێنراوە.
بەهۆی کامێرا بەهێزەکەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت بە کوالیتی باشتر گرتەکان بگرێت یاخود ریکۆردیان بکات، پۆرتێکی نوێی USD تێدا دروستکراوە کە تەمەنی پاترییەکە درێژتر و شەحنکردنەوەکەی خێراتر دەکات. هێزیكی کەمتری لە پاتریەکە وەردەگرێت بۆ کارکردن، هێزی پاتریەکەی (820 mA/h)کە بۆماوەی ٨ کاتژمێر کاردەکات، چوار Chipی تێدایە کە هەریەکەیان هێزی 1.7Ghz هەیە.
کامێراکانی توانای 8MP هەیە واتە بە توانای 720P بە بەراورد بە ڤێرژنە کۆنەکەی کە 640*360 بوو. USB-C جگە لەوەی و شەحنکردنەوەکەی خێراتر دەکات، پشتگیری لە کارپێکردنی WiFi-5) , (Bluetooth-5دەکات، سۆفتوێری ئەندرۆید 8.1 ئۆریۆ بەکاردێنێت هەرچنەندە فێرژنی نوێی ئەندرۆید 9 pie لەئێستادا بەردەستە کەواتە دەتوانرێت سۆفتوێری ئەم ئامێرەش نوێ بکرێتەوە، دەربارەی نرخەکەی گوگڵ بڕی ٩٩٩$ دۆلاری دیاریکرد.
پێویستە ئەوەش بڵێێن کە گوگڵ بەنیاز نییە بەمنزیکانە ئامێرەکە بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی بەردەست بخات.