فۆتۆ:
2019-05-16
5824 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕی "مۆبایل کۆبن"ی هۆڵەندی کۆمەڵێك لە دیارترینی تایبەتمەندییەکانی گالاکسی نۆت 10ی بڵاوکردوەتەوە کە بە دیزاینێکی نوێ دەبێت.
ماڵپەڕی "مۆبایل کۆبن"ی ھۆڵەندی کۆمەڵێک لە دیارترینی تایبەتمەندییەکانی گالاکسی نۆت ١٠ی بڵاوکردوەتەوە کە بە دیزاینێکی نوێ دەبێت.
لە دیارترین گۆڕانکارییەکان کە ئەم کۆمپانیا کۆرییە لە مۆبایلەکەدا کردوویەتی ئەوەیە شاشەکەی گەورەتر دەبێت لە شاشەی گالاکسی نۆت ٩ و گالاکسی ئێس ١٠، درێژترین قەبارەی شاشەکەشی ٦.٧٥ ئینج دەبێت و بە کوالیتی پەخشکردنیشی ١٤٤٠ لە ٣٠٤٠ پێکسڵدا دەبێت.
ھەروەھا کامێرای سێڵفی دەبێت و تایبەتمەندی ھەمەجۆر بۆ کامێراکەی زیاد دەکرێت، کامێرای دواوەشی ھەستەوەرێکی زیرەکی پێوە دەبێت بۆ باشترکردنی وێنەگرتنی لەگەڵ تەکنیکی " Augmented Reality" بۆ زیاددەکرێت.
لە تایبەتمەندییەکانی دیکەشی ئەوەیە کە ھەستەوەرێکی بە کوالیتی ١٦ مێگاپێکسڵ ھەیە لەگەڵ چەندین ھاوێنەی تایبەت بە گۆشەی زۆر کراوە.
واچاوەڕواندەکرێت کە نۆت ١٠ لە چەند مانگی داھاتوودا بخرێتە بازاڕەکانەوە، بە چوار نمونەی نوێ دەبێت و ھەر یەکێکیان کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازی خۆیان دەبێت.