لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە کۆمپانیا ئەلەکترۆنییەکان کۆمپانیای "لینۆڤۆ" یەکەم نمونەی کۆمپیوتەری ئاشکراکرد، کە توانای نوشتانەوەی هەیە و، یەکێک دەبێت لە کارەکانی پرۆژە نوێکەی کۆمپانیاکە.
لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە کۆمپانیا ئەلەکترۆنییەکان کۆمپانیای "لینۆڤۆ" یەکەم نمونەی کۆمپیوتەری ئاشکراکرد، کە توانای نوشتانەوەی هەیە و، یەکێک دەبێت لە کارەکانی پرۆژە نوێکەی کۆمپانیاکە.
کۆمپانیای "لینۆڤۆ" لە کۆنگرەیەکدا کە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بەڕێوەچوو، یەکەم نمونەی ئەو کۆمپیوتەرەی بە ناوی "سند باک ئێکس ١" ئاشکراکرد کە توانای نوشتانەوەی هەیە و، ڕایگەیاند، لە ساڵی ئایندەدا بە شێوەیەکی فەڕمی دەخرێتە بەردەست بەکارهێنەرانی.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئینگادجت"ی ئەلەکترۆنی، ئەو کۆمپانیا چینییە هیچ زانیارییەکی تری دەربارەی کۆمپیوتەرەکە نەخستووەتەڕوو، ئەگەری هەیە لە ترسی ڕکابەرەکانی بێت، کە بیرۆکەکەی ببرێت و پێش ئەوان بیخەنە بازاڕەوە.
ماڵپەڕەکە بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمپیوتەرەکەی خستووەتەڕوو کە بریتین لە، شاشەی کۆمپیوتەرەکە لە جۆری "ۆلید"ە بە قەبارەی ١٣.٣ ئینج، بە شێوەی "گالاکسی ڤۆلد"ی سامسۆنگ کاردەکات، کە بە هەمان شێوە توانای نوشتانەوەی هەیە.
کۆمپیوتەرەکە زیاتر گرنگی بە شاشەکەی دراوە و گەشەی پێ دراوە، لەگەڵ ئەوەشدا کێشەکەی کەمە و قەڵەمێکی هەیە بۆ نووسین لەسەر شاشەکە.
توانای پاترییەکەی زۆرە، بە جۆرێک بەرگەی ڕۆژێک کارکردنی تەواو دەگرێت، دوو مکەبەرەی گەورەی دەنگیی هەیە لەگەڵ کامێرا و وێب.
