سەردێڕ:

چەند هاککەرێک لە ڕێگەی وەتسئەپەوە مۆبایلی بەکارهێنەرانیان هاککردووە

فۆتۆ: 
2019-05-14

3415 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاى وەتسئەپ ڕایگەیاند، ژمارەیەک هاککەر توانیویانە لە ڕێگەی بەرنامەى وەتسئەپەوە چاودێرى مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکانى تر بکەن.


کۆمپانیاى وەتسئەپ ڕایگەیاند، ژمارەیەک هاککەر توانیویانە لە ڕێگەی بەرنامەى وەتسئەپەوە چاودێرى مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکانى تر بکەن.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوى کۆمپانیاکە، هاککەرەکان کاریان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی کردووە بەناوی (ئێن ئێس ئۆ) و لەڕێگەی کەلێنێکی بەرنامەی وەتسئەپەوە موبایل و ئامێرەکانیان هاککردووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێرشە ئەلیکترۆنیەکە ژمارەیەکی دیاریکراوی بەکارهێنەرانی گرتووەتەوە و لەئێستادا لەهەوڵى چاکردنى ئەو کەلێنەدان کە لە ئەپەکەیاندا هەبووە.

هاوکات ڕۆژنامەى فاینەشناڵ تایمز بڵاویکردووەتەوە، هاککەرەکان لەرێگەى سۆفتوێرەکەوە، نامەى دەنگى دەنێرن بۆ بەشداربووەکانى دیکە، لەئەگەرى وەڵامنەدانەوەى کەسەکە، ڕاستەوخۆ نامە دەنگییەکە لە لیستى پەیوەندى و نامەکان دەسڕێتەوە.

کۆمپانیا ئیسرائیلییەکەش دانى بەوەدا ناوە کە لەڕێگەى بەرنامەیەکیان بەناوى بیگاسۆس دەتوانرێت چاودێرى پەیوەندى ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بکرێت لەرێگەى مایکەوە، بەڵام ئەو بەرنامەیە تەنها لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ یەک مەبەست دەتوانرێت بەکاربهێنرێت ئەویش ڕووبەڕووبونەوەى تیرۆرە.