سەردێڕ:

کۆمپانیای ئەپڵ چەند جۆرێکی ئایفۆن لە نوێکردنەوە بێبەش دەکات

فۆتۆ: 
2019-05-13

17503 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاى ئەپڵ لە وەشانی نوێی ناسراو بە"IOS13" چەند جۆرێکی ئایفۆن بێبەش دەکات و چیدی نوێکردنەوەیان بۆ نانێرێت.


کۆمپانیاى ئەپڵ لە وەشانی نوێی ناسراو بە"IOS13"   چەند جۆرێکی ئایفۆن بێبەش دەکات و چیدی نوێکردنەوەیان بۆ نانێرێت.

پێگەى فۆربس ڕوونیکردووەتەوە وەشانی نوێی "ios13" هەریەکە لە موبایلەکانى ئایفۆن پێنج ئێس، ئایفۆنSE، ئایفۆن شەش، ئایفۆن شەش پڵەس، ئایپادى مینى دوو و ئایپاد ئێر ناگرێتەوە.

هاوکات کۆمپانیاى ئەپڵ هیچ نوێکردنەوەیەکى بۆ ئایفۆن 6  نەکردوە لەگەڵ ئەوەى زۆرترین فرۆشى هەبووە کە ٢٢٠ ملیۆن دانەى لێفرۆشراوە.

شارەزایان پێیان وایە ئەم هەنگاوەى ئەپڵ دوو نەوەى بەکارهێنەرانى موبایل لە ناو دەبات، چونکە بەکارهێنەرانى ئەم جۆرە ئامێرە سودمەندنابن لە نوێبونەوەکان و لایەنەکانى پەیوەست بە پاراستنى ئامێرەکانیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى ئەو بڕیارەى ئەپڵەوە نرخى ئامێرەکانى ئایفۆنى کۆن ڕوو لە دابەزین دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا موبایلى جۆرى (ئایفۆن SE) تەنها سێ ساڵە بەرهەمهێنراوە.

کۆمپانیاى ئەپڵ لە ساڵى ڕابردوودا فرۆشتنى ئامێرەکانى دابەزینى زۆرى بەخۆوە بینى، بەهۆى کێبڕکێ لە بازاڕەکان و ڕەخنەگرتن لە بەرزى نرخەکانى ئامێرە نوێیەکانەوە کە لە ڕابردوودا پێشبینى نەکراو بووە.