سەردێڕ:

کۆمپانیای تۆیۆتا یەکەم ئوتۆمبێلی خۆی بۆ گەشتی سەر مانگ دروست دەکات

فۆتۆ: 
2019-05-12

11106 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە ئامادەکاریدایە بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی ئوتۆمبێلێک بۆ کەشتیوانە ژاپۆنییەکان کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٣٠ بەشداری بکەن بۆ گەشتێک بۆ سەر مانگ.


کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە ئامادەکاریدایە بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی ئوتۆمبێلێک بۆ کەشتیوانە ژاپۆنییەکان کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٣٠ بەشداری بکەن بۆ گەشتێک بۆ سەر مانگ.

کۆمپانیای تویۆتا ئاماژەی بەوەکرد، کۆمپانیاکەی یەکەم کۆمپانیای ژاپۆنی دەبێت کە ئۆتۆمبێل بۆ گەڕان بەسەر ڕووی مانگ دروستدەکات.

دیارترین تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەک دەبێت، شوێنی هەڵگرتنی ئۆکسجینی پەستێنراوی تێدا جێدەکرێتەوە، بۆ ئەوەی کەشتیوانەکان بتوانن لەناو ئوتۆمبێلەکەدا بە ئازادی هەناسە بدەن.

هەروەها ئوتۆمبێلەکە شانەی تایبەت بە کۆگاکردنی وزەی خۆری بۆ دابیندەکرێت، کە بەهۆیەوە ئوتۆمبێلەکە دەتوانێت بۆ ماوەی ٩ کیلۆمەتر لە سەر ڕووی مانگ توانای هاتوچۆکردنی هەبێت، ئەوەش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت گەورەترین ڕووبەر لەسەر ڕووی مانگ بپشکنرێت.

کۆمپانیای تۆیۆتا ئاشکرایکردووە، ئوتۆمبێلەکەی سەر مانگ لە ساڵی ٢٠٢٩ ئامادە دەبێت، بۆ ئەوەی پشوەختە ئامادەکاریی بکرێت، بۆ گەشتی کەشتیوانە ژاپۆنییەکان کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٣٠ ئەو ئەرکە ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە تایەکانی ئۆتۆمبێلەکە، کۆمپانیای بریدجستونی ژاپۆنی بۆ دروستکردنی تایە ئەرکی دروستکردنی تایەی ئوتۆمبێلەکە لە ئەستۆ دەگرێت، بۆ ئەوەی بەو شێوەیە دروستی بکات کە لەگەڵ سروشتی سەر مانگ بگونجێت بۆ جوڵەی ئوتۆمبێلەکەی تۆیۆتا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆترۆرزی ئەمریکا، یەکەم کۆمپانیای ئوتۆمبێل بووە کە بە هاوکاریی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا "ناسا" یەکەم ئوتۆمبێلی تایبەت بە سەر ڕووی مانگی دروستکرد.  

ع.م

Related image

Related image