ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ مۆبایلی داهاتووی خۆی کە بە "ئایفۆن ١١" ناسراوە و ماوەیەکە دەستکراوە بە دروستکردنی پرۆسێسەری تایبەت بە مۆبایلەکە.
ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ مۆبایلی داهاتووی خۆی کە بە "ئایفۆن ١١" ناسراوە و ماوەیەکە دەستکراوە بە دروستکردنی پرۆسێسەری تایبەت بە مۆبایلەکە.
ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای "TSMC"ی تایوانی دەستکردووە بە دروستکردنی پرۆسێسەرەکانی مۆبایلەکە کە بە (A13) ناسراوە، بۆ ئەوەی جێگەی پرۆسێسەری "A12 Bionic" بگرێتەوە، کە لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە دەست بە دروستکردنی کراوە.
لە لایەکی ترەوە ماڵپەڕی "بیزنس ئینسایدەر" بڵاویکردەوە، ئەو هەنگاوەی ئەپڵ ڕێگە خۆشکردنە بۆ وادەی ئاشکراکردنی مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیا ئەمریکییەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەپڵ وادەی ئاشکراکردنی بەرهەمەکانی ناگۆڕێت، چاوەڕوانیش دەکرێت ئاشکراکردنی مۆبایلە نوێیەکەی بکەوێتە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە، هەروەک چۆن ساڵی ڕابردوو لە هەمان مانگدا ئاشکرا کراوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، پرۆسێسەرە نوێیەکان ٣ مۆبایلی نوێ لە کۆمپای ئەپڵ دەخەنە کار، کە چاوەڕوان دەکرێت ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە لەمساڵدا بیانخاتە بازاڕەوە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەبووە کە ئایا چاکسازییەکانی ئەپڵ پرۆسێسەری A13 دەگرێتەوە.
پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژی ڕایدەگەیەنن، چاوەرواندەکرێت نرخی مۆبایلی داهاتووی ئەپڵ هەرزانتر بێت، بە تایبەت دوای ئەوەی کۆمپانیاکە ڕووبەڕووی ڕەخنە و گلەییەکی زۆر بوویەوە کاتێک ئایفۆنی جۆری ئێسک و ئێسک ئێسی بە نرخێکی گران خستە بازاڕەوە.
ع.م