سەردێڕ:

ئەپڵ ئایفۆنێکی هەرزان دەخاتە بازاڕەوە

فۆتۆ: 
2018-06-04

9685 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنێکی نوێ بە ناوی "ئایفۆن SE2'' لە کۆنگرەی جیهانی ئەپڵ کە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە نێوان ٤ بۆ ٨ی ئەم مانگە سازدەکرێت ئایفۆنێکی هەرزان بخاتە بازاڕەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە پسپۆڕانی تەکنیک گفتوگۆی لەسەر دەکەن، ئایفۆنە بچوکەکە هەرزانتر دەبێت، بۆئەوەی بگاتە دەستی توێژێکی نوێ لە بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان، دوای ئەوەی بەهۆی ئایفۆنی جۆری "X" ڕووبەڕووی رەخنە و گلەیی زۆر بویەوە بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ماک وۆرد شاشەی ئایفۆنە نوێیەکە ٤.٢ ئینج دەبێت و چاوەڕوانیش دەکرێت نرخەکە بگاتە ٤٥٠ دۆلار، کە دەبێتە هەرزانترین ئایفۆن کە لەم چەند ساڵەی دواییدا لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بەرهەمهێنرابێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کۆمپانیای ئایفۆن لە ساڵی ٢٠١٦دا یەکەم نموونەی لە جۆری ئایفۆن "SE" خستە بازاڕەوە کە نرخەکەی ٣٩٩ دۆلار بوو.

ع.م