پسپۆڕانی بواری تەکنیک و تەکنەلۆژیا ئاماژەیان بە ڕێگەیەکی ئاسان کردووە بۆئەوەی دووبارە سیستمی ئەندرۆید خێرا بکرێتەوە.
پسپۆڕانی بواری تەکنیک و تەکنەلۆژیا ئاماژەیان بە ڕێگەیەکی ئاسان کردووە بۆئەوەی دووبارە سیستمی ئەندرۆید خێرا بکرێتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "لایف هاکەر" ڕێگەیەکی ئاسان هەیە بۆ ڕزگاربوون لە فایلە کاتییەکانی ناو بەرنامەکانی"App Cache"، ئەم ڕێگەیەش یارمەتیدەرە لە دووبارە خێراکردنەوەی مۆبایل وەك ئەوەی لە سەرەتادا کڕادرابێت.
ئەمە بە باشترین ڕێگە دادەنریت بۆئەوەی دووبارە مۆبایلی ئەندرۆید خێرا بکرێتەوە، چیتر پێویست ناکات بۆ دووبارە خێراکردنەوەی سیستمەکە مۆبایلەکە فۆڕمان بکرێت.
سڕینەوەی فایلەکان و زانیارییەکانی ناو ئەم بەرنامانە نابێتە هۆی سڕینەوەی هیچ داتایەکی تایبەتی لەناو مۆبایلدا، بەڵکو تەنها ئەو فایلانە دەسڕێتەوە کە زیانبەخشن و دەبنەهۆی خاوبوونەوەی مۆبایلەکە و پڕیانکردووە.
ئەو کەسانەش کە سیستمی " Android 9 Pie" یان کۆپییە کۆنەکەی بەکاردەهێنن، پێویستە لە سەرەتادا بەرنامەی "فايلز Files" لە مۆبایلەکانیان داببەزێنن، دوای ئەوە دەبێت ڕێگە بە بەرنامەکە بدرێت کە بگات بە مەودای داتا هەڵگیراوەکان، دواتر ئەو بەرنامەیە خۆی فایلە زیانبەخشەکان و ناپێویستەکان دیاریدەکات، کە تەنها شوێنیان لە مۆبایلەکەدا گرتووە، لێرەدا دەتوانیت بە ئاسانی بیانسڕیت و مۆبایلەکەت دووبارە خێرا بکەیتەوە.
