دەزگای ناسای ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامێرێکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هەسارەی مەریخ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
دەزگای ناسای ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامێرێکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هەسارەی مەریخ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی بەریتانی، ئەمڕۆ دەزگای ناسای ئەمریکا ئەو ئامێرەی لە پێگەی هەوایی (وندنبرگ) لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە موشەکی ئەتڵەس پێنج، ڕەوانەی ئاسمان کردووە تاوەکو دوو ساڵ ئەمێنتەوە و چاودێری بارودۆخی هەسارەی مەریخ دەکات.
لە هەواڵەکەی بی بی سیدا ئەوەش هاتووە، گەیشتنی ئەو لێکۆڵەرە بۆ هەسارەی خاکی سوری مەریخ شەش مانگ درێژەی دەبێت و دوای گەیشتنی بە مەریخ پلەی گەرمای لێکۆڵەرەکە دەبێت بە پێنج پلە و بە دەوری هەسارەی مەریخدا دەخولێتەوە.
هەر بەپێی هەواڵەکە لە رێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێری ئەو لێکۆڵەرەوە دەکرێت و زانیاریەکان ڕاستەوخۆی لە مەریخەوە دەگوازێتەوە بۆ هەسارەی زەوی و ئەو لێکۆڵەرەوەش ئامێری بوومەلەرزەشی تێدا جێگیرکراوە و دەتوانێت هەموو جۆرە جوڵەیەک لە مەریخ تۆماربکات.
هاوکات لە ساڵی ڕابردوودا دەزگای ناسای ئەمریکا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتیان دروست کردووە بۆ لێکۆڵینەوەیە لەو میکرۆبانەی لەسەر مەریخ دەژین و لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانی دەکەن.
هــ.حــ