سەردێڕ:

دامەزرێنەری واتس ئاپ: هەژماری فەیسبوکەکانتان دابخەن

فۆتۆ: 
2019-03-16

9399 جار خوێندراوەتەوە

لە وتەیەکدا کە ئاراستەی خوێندکارانی کرد، برایان ئاکتۆن یەکێک لە دامەزرێنەرانی "واتس ئاپ" داوای لە هەموو جیهان کرد هەژمارەکانی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بسڕنەوە.


لە وتەیەکدا کە ئاراستەی خوێندکارانی کرد، برایان ئاکتۆن یەکێک لە دامەزرێنەرانی  "واتس ئاپ" داوای لە هەموو جیهان کرد هەژمارەکانی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بسڕنەوە.

ئەو ملیاردێرەی بواری تەکنەلۆژیا وتارەکەی لە زانکۆی ستانفۆردی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەش کرد و بۆ خوێندکارەکانی روونکردەوە، کە بە چ شێوەیەک بەرنامەی "واتس ئاپ"ی دروستکردووە.

برایان ئاکتۆن لە وتەکانیدا بەرگری لەو بڕیارەی خۆی کرد، کاتیک کۆمپانیاکەی بە کۆمپانیای فەیسبوک فرۆشتووە لە بەرامبەر زیاتر لە ١٨ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠١٤دا.

ڕەخنەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و کۆمپانیاکانی تری وەک گوگڵ گرت کە هەموو توانای خۆیان چڕکردووەتەوە لە قازانج کردندا.

ئاکتۆن لە ساڵی ٢٠١٧دا هەژماری خۆی لە "واتس ئاپ" داخست، چونکە ڕەزامەند نەبوو لەسەر پێشکەشکردن و پەخشکردنی ڕیکلام لە چوارچێوەی سیستمی نامە ناردندا.

بە هەمان شێوەیە جان کۆم دامەزرێنەری بەشداربووی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکیش لە ساڵی ڕابردوودا، چونکە ڕازی نەبووە لەسەر هێڵەکانی بەشداریکردن بۆ وەبەرهێنانی واتس ئاپ و پەیڕەوی تایبەتمەندی بەکارهێنەری کرد.

ئەوەش یەکەم جار نییە، ئاکتۆن داوای داخستن و سڕینەوەی فەیسبوک دەکات، بەڵکو لە ساڵی ٢٠١٨شدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بە هەمان شێوە داوایکردووە.

لەم وتارەیەی دوایدا ئاکتۆن ڕایگەیاند، سەرجەم زلهێزەکانی بواری ئینتەرنێت ئامادەنین بۆ دەرکردنی بڕیارێک سەبارەت بە ناوەڕۆکی باش و خراپ کە بەکارهێنەران نایبینن.

برایان لەو بڕوایەدایە بەکارهێنەران دەتوانن هەژموون و کۆنترۆڵی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیان لەسەر ژیانی خۆیان ڕابگرن، ئەویش لە ڕێگەی کشاندەوەی دەسەڵاتی بڕیاردان.

پێدەچێت بەشێکی بەرچاو لە خەڵک لەگەڵ بۆچون و لێکدانەوەکانی ئاکتۆن بن سەبارەت بە ئینتەرنێت، کە بە چ شێوەیەک پشتیان بە زلهێزەکانی بواری تەکنەلۆژیا بەستووە لە زۆربەی بوارەکانی ژیانیاندا.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەم هەفتەیە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دووچاری پچڕان و کێشە بوویەوە، بەڵام کۆمپانیاکە ڕایگەیاند ئەو بابەتە پەیوەندی بە هێرش و دزەکردنەوە نەبووە بۆ ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە کە لە لایەن ملیۆیان کەسەوە بەکاردەهێنرێت.

ع.م

مؤسس

برایان ئاکتۆن دامەزرێنەری بەشداربووی تۆڕی کۆمەڵایەتی "واتس ئاپ"