سەردێڕ:

گوگڵ کۆتایی بە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ پنتاگۆن دەهێنێت

فۆتۆ: 
2018-06-02

2105 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گوگڵ کۆتایی بە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) دەهێنێت و ماوەی ڕێککەوتنەکە درێژ ناکاتەوە.


کۆمپانیای گوگڵ کۆتایی بە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) دەهێنێت و ماوەی ڕێککەوتنەکە درێژ ناکاتەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، دوابەدوای ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمپانیای گوگڵ و ڕای گشتی لە ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکە و پنتاگون سەبارەت بە هاوکاریکردنیان لە بواری زیرەکی ساختە و دەست سازی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، گوگڵ بڕیاریداوە کۆتایی بە ڕێککەوتنەکە بهێنێت.

ئاشکراشی کردووە ، بە کەڵک وەرگرتن لە  زیرەکیی ساختە بۆ شیکردنەوەی ئەو وێنانەی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە گیراون، گوگڵ هاوکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکای کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بە مەبەستی ناڕازەیەتی دەربڕین دژ بەو پڕۆژەیە ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای گوگڵ دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و بەهەزاران کەسیش لە ڕێگەی کۆکردنەوەی ئیمزاوە دژایەتی خۆیان بۆ ئەو پڕۆژەیە ڕاگەیاندووە.

دایان گرین بەڕێوەبەری گشتی بەشی کڵەودی  کۆمپانیای گوگڵ بە کارمەندەکانی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنی کۆمپانیاکە لەگەڵ پنتاگۆن تا مانگی ئازاری ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت و بەڵام دوای ئەو ماوەیە جارێکی تر ڕێککەوتنەکە نوێ ناکرێتەوە و ماوەکەی درێژ نابێتەوە.

تا ئێستا کۆمپانیای گوگڵ هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بەو بڕیارە بڵاونەکردووەتەوە.

بی بی سی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕێککەوتنەکەی گوگڵ و پنتاگۆن بە بەهای نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە و بەپێی ئەو ئیمەیڵانەی دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو لایەنە بڵاوکراونەتەوە، کۆمپانیای گوگڵ بەنیاز بووە  چەندین ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەنجام بدات و داهاتی زیاتر لەو ڕێگەیەوە بەدەست بهێنێت.

ش.ق