سەردێڕ:

ئۆتۆمبێلێکی فیراری بە ٧٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

فۆتۆ: 
2018-06-02

4718 جار خوێندراوەتەوە

ئۆتۆمبێلێکی کۆنی فیراری بە ٧٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا و بووە گرانترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.


ئۆتۆمبێلێکی کۆنی فیراری بە ٧٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا و بووە گرانترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

ماڵپەڕی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری (فیراری ٢٥٠ جی تی ئۆ)یە و مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٣، نازناوەکەی "کوپی پیرۆز" بووە.

ئۆتۆمبێلەکە ساڵی ١٩٦٤ یەکەمی پێشبڕکێی (France Race Tour) بووە کە یەکێکە لە پێشبڕکێ کۆن و بەناوبانگەکان.

هاوکات مارسیل ماسینی پسپۆڕ لە بواری مێژووی ئۆتۆمبێلی فیراری ئاماژەی بەوە کردووە، بازرگانێکی ئەمریکی ئۆتۆمبێلەکەی کڕیوە بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکات.

ئەوەشی وتووە، پێدەچێت بە تێپەڕبوونی کات نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە بگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

لە ڕابردوودا تەنیا ٣٦ ئۆتۆمبێلی دیکەی لەو جۆرە دروستکراون لەنێوان ساڵانی ١٩٦٢ بۆ ١٩٦٤.

ئۆتۆمبێلەکە تایبەتمەندی وەرزشی و نمایشکردنی تێدایە و بزوێنەرەکەی هێزی ٢٠٠ ئەسپی هەیە.

ک.ئ