کۆمپانیایەکی ئیتاڵی خێراترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێلی جیهانیان لە پێشانگانی گێنیڤای ئۆتۆمبێل نمایشکرد.
کۆمپانیایەکی ئیتاڵی خێراترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێلی جیهانیان لە پێشانگانی گێنیڤای ئۆتۆمبێل نمایشکرد.
ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی پینینفارنیا باتیستای کردووە، کە لە ئێستادا بە خێراترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێلی جیهان هەژمارکراوە.
نرخەکەی زیاتر لە ٢ ملیۆن یۆرۆیە و سەرنجڕاکێشترین تایبەتمەندیی ئەم ئۆتۆمبێلە ئەوەیە، کە بە تەواوی کارەباییە.
بەگوێرەی کۆمپانیای پینینفارنیا، ئەم ئۆتۆمبێلە توانای هەیە لە سفرەوە بۆ ٦٢ میل لە ماوەی ٢ چرکەدا ببڕێت و پاش ١٢ چرکە بگاتە خێرایی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین خێرایی ٤٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و باترییەکەی بەشی ٤٥٠ کیلۆمەتر لە گەشتکردن دەکات.
سەرۆکی کۆمپانیاکە لە لێدوانێکدا لەگەڵ پەیامنێرێکی بی بی سی وتی، "توانای ئەم ئۆتۆمبێلە خەیاڵییە".
ئاماژەی بەوەكردووە، پاتیستا نمایشێکە بۆ تاقیکردنەوەی سنوورەکانی خێرایی و توانای ئۆتۆمبێلی کارەبایی.