هەردوو کۆمپانیای" Micron"و" Western Digital"لە بەرشەلۆنە یەکەم میمۆری دروستکرد لە جۆری" microSDXC"کە قەبارەکەی یەك تێرابایت دەبێت.
هەردوو کۆمپانیای" Micron"و" Western Digital"لە بەرشەلۆنە یەکەم میمۆری دروستکرد لە جۆری" microSDXC"کە قەبارەکەی یەك تێرابایت دەبێت.
لەکاتی نمایشکردنی میمۆری " SanDisk" لە پێشانگای " MWC-2019" ڕاوێژکاری هەردوو کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو میمۆرییە خێراترینە لە نێوان میمۆرییە بچوکەکاندا کە ئێستا بەردەستن، بەجۆرێك خێرایی خوێندنەوەی زانیارییەکان لە ناویدا دەگات بە ١٦٠ مێگابایت لە چرکەیەکدا.
هەروەها " SanDisk" توانای بەرگەگرتنی هەیە لەبەردەم ئاو و خۆڵ و گەرمیدا، ئەمەش یارمەتیدەدا لە زۆرینەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی وەك مۆبایل و کامێرادا بەکاربهێندرێت.
وا چاوەڕوان دەکرێت نرخی ئەم میمۆرییە یەك تێرابایتییە ٤٠٠ دۆلار بێت، جۆرێکی دیکەی کە ٥١٢ مێگابایتە نرخەکەی ٢٠٠ دۆلار دەبێت.