گۆران ماوەی ١٠ ساڵە دوکانی هەیە و مۆبایل دەفرۆشێت ، ئەو ئێستا بە نرخێکی گرانتر مۆبایل دەفرۆشێت، چونکە خۆشی نرخێکی زیاتر دەدات بە مۆبایلەکان، بەهۆی ئەوەی ڕێژەی باجی هاوردەکردنی مۆبایل زیادبووە.
گۆران ماوەی ١٠ ساڵە دوکانی هەیە و مۆبایل دەفرۆشێت ، ئەو ئێستا بە نرخێکی گرانتر مۆبایل دەفرۆشێت، چونکە خۆشی نرخێکی زیاتر دەدات بە مۆبایلەکان، بەهۆی ئەوەی ڕێژەی باجی هاوردەکردنی مۆبایل زیادبووە.
ئێستا نرخی هەر مۆبایلێک لە نێوان دۆلارێک بۆ ١٥ دۆلار زیادبووە، بەپێی جۆر و تایبەتمەندی مۆبایلەکان، ئەوەش وایکردووە، خواستی هاوڵاتیان کەمبکاتەوە و کەمتر لە بازاڕەکاندا مۆبایل بفرۆشرێت.
لە ڕۆژی ١٧ ی ئەم مانگەوە، پێناسی گومرگی نێوان هەرێم و عێراق یەکخرا و بەوهۆیەشەوە باجی هاوردەکردنی مۆبایل و ئۆتۆمبیلی شەش بستۆن و بەرهەمەکانی خۆراک و چیمەنتۆ بە ڕێژەی جیاواز زیادکرا.
لە هەرێمی کوردستاندا زیادبوونی باج و ڕسوماتە گومگرییەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بازاڕەکان و هاوڵاتیان دەبێت، چونکە ئەو بڕە باجەی بۆ هەر بابەتێک زیاد دەکرێت، ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر نرخەکەی، ئەوەش وادەکات بەشێک لە کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان لە بازاڕەکاندا نرخیان گران بێت.