سەردێڕ:

​ھواوی نوێترین موبایلی خۆی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2019-02-24

11880 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای ھواوی نوێترین موبایلی خۆی بە ناو (مەیتی ئێکس) ئاشکراکرد کە ڕوونماکەی توانای چەمانەوەی ھەیە و چەندین تایبەتمەندیەکی نوێی ھەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای ھواوی نوێترین موبایلی خۆی بە ناو (مەیتی ئێکس) ئاشکراکرد کە ڕوونماکەی توانای چەمانەوەی ھەیە و چەندین تایبەتمەندیەکی نوێی ھەیە.

کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاندووە، مەیتی ئێکس خێراترین موبایلی زیرەکە لە سەر زەویدا کە ڕوونماکەی دەچەمێتەوە و  کە تۆڕی نەوەی پێنجەمی G٥ تێدا جێگرکراوە.

 موبایلەکەی ھواوی بە پێچەوانەی  موبایلەکەی سامسۆنگەوە کە بۆ ناوەوە دەچەمێتەوە، ئەم بۆ دەرەوە دەچەمێتەوە و ئەمەش وا دەکات قەبارەی  ڕوونماکەی ٨ ئینجبێت و  بە ووردی و ڕوونی  ٢٤٨٠ * ٢٢٠٠  پێکسڵ.

موبایلی مەیتی ئێکس بە پێچەوانەی سامسۆنگەوە  کاتێک  ڕوونماکەی دەکرێتەوە ھیچ  شوێنەوارێکی ئاستی چەمانەوەیەکەی دیار نامێنێت و سەرجەم شاشە گەورەکەی بە ڕوونی بە کاردەھێندرێت.

قەبارەی  شاشەکەش  بە کراوەیی ٥.٤ ملم  و بە داخراویش  ١١ ملم  و لە ھەردووی بارەکەشدا لە سەرجەم موبایلەکانی تر تەنکترە.

ئەمەش لە دوای ئەوە ھات  سێ ڕۆژ لەمەوپێش، کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی چەماوەیی خۆی و دووەمین مۆبایلی چەماوەیی لە جیھاندا بە ناوی "گالەکسی فۆڵد"ەوە نمایشکرد.

مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگ پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی ٥G دەکات و دەتوانرێت لە یەک کاتدا سێ بەرنامە بەکاربھێندرێن.

ڕوونمای مۆبایلە چەماوەییەکە ٧.٣ ئینجە و لە کاتی نوشتانەوەدا دەبێتە ٤.٦ ئینج، پرۆسیسەری Snapdragon ٨٥٥ لەسەرە و ڕامی مۆبایلەکە ١٢ گێگابایتە و بیرگەیەکی ٥١٢ گێگابایتی لەسەرە.