سەردێڕ:

سۆنی کاتژمێرێکی هاوشێوەی پلەیستەیشن یەک دروست کردووە

فۆتۆ: میدیاکان
2019-02-22

2255 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە مانگی پێنجی ئەمساڵ کۆمپانیای سۆنی کاتژمێرێکی دەستی لەسەر شێوەی پلەیستەیشن یەک بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.


بڕیارە مانگی پێنجی ئەمساڵ کۆمپانیای سۆنی کاتژمێرێکی دەستی لەسەر شێوەی پلەیستەیشن یەک بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

کاتژمێرە دەستییەکەی سۆنی لە ڕووی دیزاینەوە بە تەواوی هاوشێوەی ئامێری پلەیستەیشن یەک دەبێت و خاوەنی گڵۆپێکی ژمارەییە بە هۆیەوە دەتوانیت ئاگاداری کات بیت.

هاوکات، نرخی کاتژمێرەکە نزیکەی ٢٦ دۆلارە دەبێت.

کۆمپانیای سۆنی ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەم کاتژمێرە سلیکۆنیە هاوشێوەی پلەیستەیشنی ڕاستەقینەیە و بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەو ئامێرە کلاسیکیەیان خۆش ویستووە.

ئـ. فـ