سەردێڕ:

درێژترین گەشتی جیهان بە فڕۆکە دەستپێدەکات

فۆتۆ: 
2018-05-31

10895 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سەنگاپورە ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەست دەکاتەوە بە کارپێکردنی درێژترین گەشتی بازرگانی جیهان کە ١٨ کاتژمێر و ٤٥ خولەک دەخایەنێت.


کۆمپانیای سەنگاپورە ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەست دەکاتەوە بە کارپێکردنی درێژترین گەشتی بازرگانی جیهان کە ١٨ کاتژمێر و ٤٥ خولەک دەخایەنێت.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری بلومێرگی ئەمریکی کۆمپانیای سەنگاپورە ئەمساڵ دەست دەکاتەوە بە دەست پێکردنی درێژترین گەشتی جیهان کە لە نێوان فڕۆکەخانەی چانگی سەنگاپورە هەتا فرۆکەخانەی نیویۆرک کە ١٨ کاتژمێر و ٤٥ خولەکە دەخایەنێت و زیاتر لە ١٦٧ هەزار کیلۆمەتر دەبێت.

کۆمپانیای سەنگاپورە ئاماژەی بە ئەوەش کردووە، لە فڕۆکەکەدا جێگەی ٩٤ کەس هەیە، جگە لەوەش بەشێکی تری فڕۆکەش بۆ کاری بازرگانی بەکاردێنێت.

 هاوکات لە ئێستادا درێژترین گەشتی فڕۆکەوانی لە نێوان ئۆکلندا لە مالیزیا و دەوحە لە  قەتەر ئەنجام دەدرێت ماوەکەی ١٧کاتژمێر و  ٤٠ خولەک دەخایەنێت.

هــ.حــ