سەردێڕ:

هواوی: لە ماوەی پێنج ساڵدا کێشەی ئەمنی ئامێرەکان چارسەر دەکەین

کۆمپانیای هواوی
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-08

4897 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکانی هواوی سێ بۆ پێنج ساڵ دەخایەنێت، تاوەکو بە تەواوی بتوانێت کێشەکانی تایبەت بە بواری ئەمنی ئامێرەکانی چارەسەر بکات.


کۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکانی هواوی سێ بۆ پێنج ساڵ دەخایەنێت، تاوەکو بە تەواوی بتوانێت کێشەکانی تایبەت بە بواری ئەمنی ئامێرەکانی چارەسەر بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، وتەبێژی کۆمپانیای هواوی لە وتارێکیدا لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، بڕی "١.٥ ملیار جونەی ئیستەرلینی" بۆ ئەو کارە تەرخانکراوە.

کۆمپانیای هواوی گەورەترین بەرهەمهێنەری ئامێری پەیوەندییەکانە لە جیهاندا و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی ئەو ڕەخنانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە ئەوەیە کە بە ئاسانی دەتوانرێت باری ئەمنی ئەو جۆرە مۆبایلە بشکێنرێت و مەترسی بۆ سەر زانیاریی بەکارهێنەرانی دروستبکات.

ڕەیان دینگ بەڕێوەبەری گروپی بازرگانیی کۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند، کارکردن لە دووبارە چارەسەرکردنی بەرنامەکان و ئیشە ئەندازیارییەکانی کارێکی ئاسان نییە و لە ڕووی داراییەوە تێچووی زۆرە.

ئـ. فـ