سەردێڕ:

ڕێگریی لە فەیسبوک دەکرێت زانیاریی لەسەر بەکارهێنەرانی کۆبکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-02-07

1362 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەڵمانی فەرمانی بە کۆمپانیای فەیسبوک کردووە کە چیتر بەبێ ڕەزامەندی بەکارهێنەر، زانیاری لەسەر بەکارهێنەرانی کۆنەکاتەوە.


حکومەتی ئەڵمانی فەرمانی بە کۆمپانیای فەیسبوک کردووە کە چیتر بەبێ ڕەزامەندی بەکارهێنەر، زانیاری لەسەر بەکارهێنەرانی کۆنەکاتەوە.

لەبابەتێکی ماڵپەڕی بی بی سیدا ئاماژە بە بڕیارێکی نوێی حکومەتی ئەڵمانیا کراوە، کە چیتر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بۆی نییە لە دەرەوەی ئەپ و ماڵپەڕەکەیەوە زانیاری لەسەر بەکارهێنەرانی کۆبکاتەوە.

حکومەتی ئەڵمانی سکاڵایەکی نوێی لەسەر کۆمپانیای فەیسبوک تۆمارکردووە، کە تیایدا ڕایانگەیاندووە، چیتر نابێت لەدەرەوەی ئەپ و ماڵپەڕەوە، فەیسبوک توانای ئەوەی هەبێت زانیاری لەسەر بەکارهێنەرەکانی کۆبکاتەوە.

Image result for \https://www.bbc.com/news/technology-47146431

لە سکاڵاکەدا هاتووە، فەیسبوک دەتوانێت لەناو ئەپەکان و ماڵپەڕەکەیەوە زانیاری کۆبکاتەوە، بەڵام چیتر بۆی نییە لە ماڵپەڕەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ترەوە وەک ئینستەگرام، زانیاری زیاتر کۆبکاتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ماڵپەڕانەی کە دەتوانرێت بە لینک کردنی ئەکاونتی فەیسبوکەوە هەژمار دروست بکرێت، فەیسبوک بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندیی و زانیاریی بەکارهێنەرەوە لە ڕێیانەوە زانیاری کۆبکاتەوە.

هەرچەندە لەئێستادا ئەم فەرمانە تەنها لەناو وڵاتی ئەڵمانیادا جێبەجێدەکرێت، ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە هەموو ئەوروپا و وڵاتانی جیهاندا جێبەجێبکرێت.