سەردێڕ:

کۆمپانیای ئەپڵ داوای لێبوردنی کرد

فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-02-03

2850 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بوونی کەلێنی ئەمنی لە بەرنامەی فەیستایمی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی تایبەت بە ئایفۆن و ئایپاد، ئەپڵ داوای لێبوردنی کرد و هەفتەی داهاتوو وەشانی نوێ بۆ بەکارهێنەران دەنێرێت.


بەهۆی بوونی کەلێنی ئەمنی لە بەرنامەی فەیستایمی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی تایبەت بە ئایفۆن و ئایپاد، ئەپڵ داوای لێبوردنی کرد و هەفتەی داهاتوو وەشانی نوێ بۆ بەکارهێنەران دەنێرێت.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەرنامەی فەیستایم "FaceTime" رێگەی بە کەسی بەرامبەر دەدا بەبێ ئەوەی وەڵامی پەیوەندییەکەی بدرێتەوە گوێبیستی دەنگی پەیوەندی پێوەکراو بێت، کۆمپانیای ئەپڵ کێشەکەی پشتڕاستکردەوە و داوای لێبوردنی لە بەکارهێنەران کرد.

ئەپڵ رایگەیاند، چارەسەری کەلێنەکەمان لە سێرڤەرەکانی ئەپڵدا کردووە و لە هەفتەی داهاتوودا وەشانی نوێ ڕەوانەی بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەکەین.

کۆمپانیای ئەپڵ راشیگەیاندووە، بە ڕاستگۆیانە داوای لێبوردن لە هەموو ئەوانە دەکەین کە بەهۆی ئەو کەلێنە ئەمنییەوە توشی دڵەڕاوکێ بوون.

بەرنامەی فەیستایمی ئەپڵ لەلایەن بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵەوە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و بەهۆی ئەو کەلێنە ئەمنییەوە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لەلای بەکارهێنەرانی دروست کردبوو.

ئـ. فـ