سەردێڕ:

هوواوی مۆبایلێکی زیرەك بەرهەم دەهێنێت کە توانای چەماندنەوەی دەبێت

مۆبایلێکی زیرەك
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-25

6523 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای پەیوەندیەکان و وەبەرهێنانی مۆبایل (هوواوی) ئشکرایکردووە، لەمساڵدا مۆبایلێکی نوێ کە توانای چەماندنەوەی دەبێت، دەخەنە بازاڕەوە بەمەش دەتوانێت دەستبگرێت بەسەر بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا و کۆمپانیاکەشیان دەبێتە یەکەمین کۆمپانیا کە لەو جۆرە مۆبایلە بەرهەم بهێنێت.


کۆمپانیای پەیوەندیەکان و وەبەرهێنانی مۆبایل (هوواوی) ئاشکرایکردووە، لەمساڵدا مۆبایلێکی نوێ کە توانای چەماندنەوەی دەبێت، دەخەنە بازاڕەوە بەمەش دەتوانێت دەستبگرێت بەسەر بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا و کۆمپانیاکەشیان دەبێتە یەکەمین کۆمپانیا کە لەو جۆرە مۆبایلە بەرهەم بهێنێت.

ڕۆژنامەی دی ڤێڵتی ئەڵمانی لە زاری بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە "ریچارد یو"وە ڕایگەیاندووە، " (هوواوی) بەخێرایی کار دەکات بۆ دروستکردن و خستنە بازاڕی مۆبایلێکی زیرەک، کە توانای چەماندنەوەی دەبێت و لە هەمان کاتدا تایبەتمەندی 5G ى دەبێت کە خێرایی ئینتەرنێتی زیاتر دەبێت لە مۆبایلە زیرەکەکانی پێش خۆی".

کۆمپانیاکە تۆمەتەکانی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە کە ڕایگەیاندبوو، ئەو کۆمانیایە کار بۆ وڵاتی چین دەکات، و ئەو مۆبایلانە وەك ئامێری چاودێریکردن بەکار دەهێنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و نیوزلەندا فرۆشتنی مۆبایلی هوواوییان لە وڵاتەکانیاندا قەدەغە کردووە.

د.ن