سەردێڕ:

​کۆمپانیای نایک پێڵاوێکى وەرزشیی زیرەکی دروستکرد

فۆتۆ: 
2019-01-16

2773 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای نایک دروستکردنی پێڵاوێکى وەرزشیی زیرەکی ڕاگەیاند، کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەى مۆبایلەوە چاودێری و تۆماری جوڵەکانی وەرزشکار بکات.


کۆمپانیای نایک دروستکردنی پێڵاوێکى وەرزشیی زیرەکی ڕاگەیاند، کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەى مۆبایلەوە چاودێری و تۆماری جوڵەکانی وەرزشکار بکات.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، پێڵاوەکە لە ئێستادا بۆ یاریزانانی باسکە دروستکراوە و نرخەکەى نزیکەى ٣٥٠ دۆلارە و، لە ڕێگەى تۆماری جوڵەکانەوە دەتوانرێت توانا و وردی و هەڵەکانی یاریزانەکە دیاریبکرێت و، لەو ڕێگەیەوە ڕێنمایی بکرێت.

ئەوەش باسکراوە، ئامێری پێوانەیی خێرایی و هەستەوەری جیاوازی تێدایە، کە لەکاتی ڕاکردنی یاریزانەکاندا بە وردی زانیارییەکان تۆماردەکات.

هەروەها بە ئاسانی خۆی لەگەڵ قەبارەی قاچی یاریزانەکە دەگونجێنێت، بە شێوەیەک هەست بە ئارامی و حەوانە بکات.

هــ،ڕ