سەردێڕ:

ئۆتۆمبێلێك بە چوار پەل دەڕوات

فۆتۆ: 
2019-01-09

6374 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کۆریایی باشووری، هیۆندای، ئاشکرایکردووە کە هەوڵی ئەوە دەدات تەکنیکێكی نوێ لە ئۆتۆمبێلەکانیدا زیاد بکات، بە جۆرێك ئۆتۆمبێلەکە بتوانێت لەسەر چوار پەل بڕوات و بگات بە بەرزاییەکان.


کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کۆریایی باشووری، هیۆندای، ئاشکرایکردووە کە هەوڵی ئەوە دەدات تەکنیکێكی نوێ لە ئۆتۆمبێلەکانیدا زیاد بکات، بە جۆرێك ئۆتۆمبێلەکە بتوانێت لەسەر چوار پەل بڕوات و بگات بە بەرزاییەکان.

ئاژانسی ڕابتلی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیاکە نمونەیەکی لەو جۆرە ئۆتۆمبێلە ڕۆبۆتییەی نمایشکردووە کە ڕوونیدەکاتەوە چۆن ئەو تەکنیکە نوێیە کاردەکات، بەجۆرێك هەرچوار تایەکەی وەکو چوار پەل کاردەکەن و لەوەدەچێت بڕوات بە ڕێگادا و هەنگاو بنێت، بەجۆرێك لە ئاژەڵێك دەچێت لەسەر چوار پەل بڕوات.

هیوندای لەو بارەیەوە ئەوەی ڕوونکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکان بە هاوکاری ئەم تەکنیکە نوێیە لە توانایاندا دەبێت بەسەر بەرزاییەکاندا بڕۆن و بگەن بە بەرزی پێنج پێ.

ئەو کۆمپانیا کۆرییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە تایبەتدەبن بە حاڵەتی فریاگوزاری.

هـ،ڕ