سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار گۆڕانکاری لە بۆماوەیی مرۆڤدا دەکرێت

فۆتۆ: 
2018-12-26

5086 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی چینی بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا توانی گۆڕانکاری لە بۆماوەیی دوو منداڵی دووانەدا بکات پێش لەدایکبوون و بەجۆرێک هەرگیز توشی نەخۆشیی ئایدز (HIV) نەبن.


پزیشکێکی چینی بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا توانی گۆڕانکاری لە بۆماوەیی دوو منداڵی دووانەدا بکات پێش لەدایکبوون و بەجۆرێک هەرگیز توشی نەخۆشیی ئایدز (HIV) نەبن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی واشنتن پۆست ئاماژەی بە پزیشکێکی چینی کردووە کە توانییویەتی گۆڕانکاری لە بۆماوەیی دوو منداڵی دووانەدا بکات و مەترسیی توشبوون بە نەخۆشی ئایدز لەناوببات.

د.هی جیانکوێ پزیشکی زیندەزانی ((biophysics سەر بە زانکۆی باشوور بۆ زانست و تەکنۆلۆژیای چینی، لە دەرەوەی زانکۆ لە تاقیگەییەکی نهێنیدا گۆڕانکاری لە بۆماوەیی دوو منداڵ کرد، ئەویش لەسەر ڕەزامەندی باوانیان،  تەکنۆلۆژیای CRISPR/Cas9 ی بەکارهێناوە بۆ دەستکاریکردنی بۆماوەیی ئاوڵەمەی دوو منداڵەکە لە سکی دایکیاندا.

لەسەر ئەو کارەی پزیشکەکە ناڕەزایی زۆربەی پزیشکان و شارەزایانی بواری تەندروستی ڵێکەوتەوە و داوا لە پسپۆڕانی جیهانیی کراوە  لەم توێژینەوەیە بکۆڵدرێتەوە و ڕێگری بکرێت لە دووبارە ئەنجامدانەوەی ئەم کارە.

لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە د.جیانکوێ باسی پرۆسەی ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکە دەکات لەسەر هەردوو منداڵی لولو و نانە، دەڵێت: "دووانەکە بەشێوەیەکی تەندروست و ئاسایی لە دایکبوون، بەڵام کاتێک ئەم دوو منداڵە تەنها خانەیەک بوون لە ناو تۆوی باوکیاندا گۆڕانکاریم کرد لەسەر ئەو بەشەی بۆماوەیی تۆو کە بەرپرسیارە لە تووشتبوون بە نەخۆشی (HIV)".