لە مانگی تەموزی ڕابردوودا گەورەترین فڕۆکەی کۆمپانیای "بیلۆگا ئێکس ئێڵ" لە نمایشێکی ئاسمانیدا بەشداریی کرد، کە بووە جێگەی سەرنجی خەڵک و بووە باوترین ڤیدیۆی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
لە مانگی تەموزی ڕابردوودا گەورەترین فڕۆکەی کۆمپانیای "بیلۆگا ئێکس ئێڵ" لە نمایشێکی ئاسمانیدا بەشداریی کرد، کە بووە جێگەی سەرنجی خەڵک و بووە باوترین ڤیدیۆی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ڤیدیۆی فڕۆکەکە بە ناوی "فڕۆکەی نەهەنگ" یان "بیلۆگا" لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووە باوترین ڤیدیۆ لە ئینتەرنێتدا، هەروەک ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی پێ کردووە.
ڕۆیتەرز نوسیوویەتی، بەربڵاوترین ڤیدیۆی ساڵی ٢٠١٨یە، بەڵام شێوازی دیاریکردنی ڤیدیۆکە و ژمارەی بینەرەکانی لە یوتیوب ئاشکرانەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی بینەرەکانی تەنها لە چەناڵی سەرەکی ئێرباس لە یوتیوب نزیکەی ١.٦ ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.
کۆمپانیای ئێرباسی ئەوروپی گەورەترین فڕۆکەی گەشتیاریی بە ناوی "بیلۆگا ئێکس ئێڵ" یان "فڕۆکەی نەهەنگ" ڕاگەیاند کە یەکەم گەشتی لە مانگی تەموزی ڕابردوودا بووە، لە فڕۆکەخانەی تۆلۆز - بلانیاک لە باکوری خۆرئاوای فەڕەنسا نیشتووەتەوە.
ئامانج لە دروستکردنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە بۆ گەشەکردن و باشکردنی بوارەکانی فڕۆکەوانی و گەشتیارییە.